٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی داهاتوو بەغدا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا-KDP.info- بریكاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغدا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

بریكاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق (فازڵ نەبی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای رێككەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغدا كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و وەزیری نەوتی عێراق (عادل عەبدولمەهدی)، واژۆ كرا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو رێكارانەی پێویستە وەك وەزارەتی دارایی دەیگرنە بەر و ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم دیاری كراوە كە ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، رەوانەی دەكەن.

(فازڵ نەبی) گوتیشی، رەوانەكردنی ئەو بڕەپارەیە بەشێكی بچووكە لە مافەكانی هەرێمی كوردستان كە بۆی خەرج دەكرێت. (نەبی)
زیاتر گوتی، "ئەو كارانەی لای ئێمە بێت، وەك وەزارەتی دارایی لە كاتێكی زوودا جێبەجێیان دەكەین، چونكە ئێمە خۆمان خوازیار بووین ئەو رێككەوتنە بكرێت، تا پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت".
جێی ئاماژەیە، وەزیری نەوتی عێراق (عادل عەبدولمەهدی) و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، ڕێك كەوتن كە بگەنە چارەسەرێكی یەكسان و گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك هەنگاوی یەكەمیش بڕیار درا حكوومەتی فیدراڵ بڕی (500) ملیۆن دۆلار بداتە حكوومەتی هەرێم، حكوومەتی هەرێمیش ڕۆژانە بڕی (150) هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەخاتە ژێر ڕكێفی حكوومەتی فیدڕاڵەوە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار