٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری بۆ KDP.info: بەغدا رازی بووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری داراییی عێراق(هۆشیار زێباری) ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق رەزامەندی نیشان داوە، بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 وەزیری داراییی عێراق(هۆشیار زێباری)، لە وەڵامی پرسیارێکی KDP.infoـدا راگەیاند، ''حکوومەتی عێراق، رازی بووە بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە میزانییەی حکوومەتی فیدراڵی رەوانە بكات''.

(زێباری) هاوکات گوتی، ''حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان رێککەوتوون کە دۆخەکە هێور بکەنەوە و لەسەر دۆسیەی نەوت و ر پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەون''.


بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کاوردستانیش، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق(عادل عه‌بدولمه‌هدى) و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) ڕێككه‌وتن كه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكى یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بڕیار درا: حكوومه‌تى فیدراڵ بڕى (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حكوومه‌تى هه‌رێم. حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه‌ بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خام ده‌خاته‌ ژێر ڕكێفى حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار