٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، گوندەکانی بارای سەروو، بارای خواروو و باراڤای دەڤەری شنگالی ئازاد کردن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵمەتێکی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە دەڤەری شنگال بەرپا کرد و، هەرسێ گوندی بارای سەروو، بارای خواروو و باراڤای ئازاد کردن، (مەحما خەلیل)ـیش دەڵێت، لەو هەڵمەتەیدا، پێشمەرگە گورزی کوشندەی لە تیرۆریستان وەشاند و چەند تیرۆریستێکیان کوشتوون و دووانیشیان دەستگیر کردوون.

ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە ئێسالە چیای شنگالە (مەحما خەلیل) بە kdp.infoی راگەیاند، ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای شنگال و، توانییان ھەر یەکە لە گوندەکانی بارای سەروو و بارای خواروو و باراڤا ئازاد بکەن.

(مەحما خەلیل) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی پێشمەرگەدا، ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژران و دوو چەکداریشیان دەستگیر کردوون.

زیاتر گوتی، جگە لەو کوژراو و دەستگیرکراوانە، پێشمەرگە لە ماوەی هەڵمەتی قارەمانانەیدا، چەند ئۆتۆمبێلێکیان سوتاندوون و دوو شۆفەڵ و سێ دۆشکە و چەند پارچە چەکێکی دیکەیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە.

(خەلیل) راشیگەیاند، لەئێستادا شەڕ کۆتایی پێھاتووە و ھێزی پێشمەرگەش لەو سێ گوندە جێگیر کراون و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکیشیان نەبووە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار