٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر و بەغدا ڕێک کەوتن.. نێچیرڤان بارزانى دەچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وه‌زیرى نه‌وتى عێراق(عادل عه‌بدولمه‌هدى) و سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) ڕێككه‌وتن كه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكى یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بڕیار درا: حكوومه‌تى فیدراڵ بڕى (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حكوومه‌تى هه‌رێم. حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه‌ بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خام ده‌خاته‌ ژێر ڕكێفى حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه‌.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى به‌ڕێزان عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى نه‌وتى عیراق و، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیراندا و، دواى گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدار، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكى یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بڕیار درا:
1-   حكوومه‌تى فیدرال بڕى (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ حكوومه‌تى هه‌رێم.
2-   حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه‌ بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خام ده‌خاته‌ ژێر ڕكێفى حكوومه‌تى فیدراله‌وه‌.
3-   به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ چه‌ند ڕۆژى نزیكى داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك بۆ به‌غدا ده‌كات، بۆ دانانى چاره‌سه‌رى گشتگیر و یه‌كسان و ده‌ستوورى، بۆ ته‌واوى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.
2014/11/13 
هه‌ولێر
 

هەواڵی پەیوەندیدار