٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری، كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی بە ئەمەریكا گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.info- وەزیری دارایی عێراق (هۆشیار زێباری)، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا، باسی لە كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی داریی عێراق، كە كۆپییەكی بۆ KDP.info نێردراوە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق، (هۆشیار زێباری) و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، گفتوگۆیان لەسەر هێرشەكانی  داعش و چارەكردنی  كێشە ئابوورییەكانی عێراق كردووە، هەروەك قسە لەسەر مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانیش، كراوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە كە، "(هۆشیار زێباری) گفتوگۆكانی حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە بارەی بودجە و مووچە، پرسی نەوت و بودجە، بۆ ئەمەریكاییەكان باس كردووە كە، ئێستا بە مەبەستی چارەكردنی گرفتەكان، دەست بە دانوستان كراوە كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەغدا مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕیوە و گەمارۆی دارایی خستووەتە سەر هەرێم".

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار