نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌ت دۆسێی نه‌وتیان خستە بەر باس

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری نه‌وتی عیراقدا، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی دۆسێی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوو كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(قوباد تاڵه‌بانی) ئاماده‌ی بوو، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی دۆسێی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوو كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و دانیشتنی دیكه‌ی به‌دوادا دێت، دوای ته‌واوبوونیشی، ڕاگه‌یەنراوێك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بڵاو ده‌كرێته‌وه.




