پێشمەرگە لە شنگال گوندێکیان لە دەستی داعش رزگارکرد

شنگال-KDP.info- شەوی رابردوو ھێزی پێشمەرگە لە قەزای شنگال گوندێکیان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرد و زیانی زۆریشیان بە داعش گەیاند.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم شەشۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو ھێزەکانمان ھێرشیان کردە سەر گوندێک بە ناوی باریان و توانییان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگاری بکەن و، زیانی زۆریشیان پێ گەیاندن."
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، لە کاتی ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر ئەو گوندە، تیرۆریستان نەیانتوانیوە بەرگری بکەن و، ھەڵاتوون و لەئێستایشدا گوندەکە لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.
روونیشی کردەوە، لە ئاکامی ئەو شەرەدا، خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە ھیچ زیانێکی نەبووە، بەڵام ژمارەیەک تیرۆریست کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




