هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌ییشتنیان ئیمزا کرد

هەولێر-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاكانی كولتووری، شوێنه‌وار، بازرگانی و چه‌ندین بواری دیكه‌دا، پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌ییشتنیان ئیمزا كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و بازرگانیی هه‌نگاریا(د. ئێستیڤان میكۆلا) و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌رگری، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاساییشی وزه و باڵیۆزی هه‌نگاریا له به‌غدا و كۆنسووڵی گشتیی هه‌نگاریا له هه‌ولێر، پێك هاتبوو.
شانده‌كه خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی كوردستان و به‌شداریكردنیان له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنسوولخانه‌ی گشتیی هه‌نگاریا له هه‌ولێر ده‌ربڕی و، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه توانیویه‌تی زۆر پێشكه‌وتنی به‌رچاو له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی وڵات‌دا به ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه توانیویانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه و به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا سه‌ربكه‌ون و ببنه هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك چۆن هه‌نگاریا هاوكاریی هه‌رێمی كردووه، له‌مه‌ودواش له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا و چۆنیه‌تیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و وزه و سیاسی و دیپلۆماسیدا، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه كرا.
سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و هاوكارییه‌كانی هه‌نگاریای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و، ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوولخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنسوولخانه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا ده‌توانن له زۆر بواردا هاوكار بن و هه‌رچه‌نده ئێستا شه‌ڕی تیرۆر هه‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌رفه‌تی زۆری ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا، به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ هه‌ولێر باس كرا، به‌و هیوایه‌ی كه ببێته زه‌وینه‌خۆشكه‌رێك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنی گفوگۆكان.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌نگاریدا، پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌ییشتن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریادا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاكانی كولتووری، شوێنه‌وار، بازرگانی و چه‌ندین بواری دیكه‌دا، له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم(قوباد تاڵه‌بانی) و سه‌رۆكی شانده‌كه‌دا ئیمزا كرا.




