داعش ئەمڕۆ هێرش دەكەنە سەر مەشتەنوور.. یەپەگە بە هەماهەنگییان لەگەڵ پێشمەرگە لە كۆبانی، خۆشحاڵە

كۆبانی-KDP.info- سەرچاوەیەكی باڵا لە كۆبانی رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پیلانیان هەیە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یاخود ئەمشەو هێرش بۆ سەر مەشتەنوور بكەن كە شەوی رابردوو شەڕڤانانی یەپەگە بە هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرزاییەكانی مەشتەنووریان لە شاری كۆبانی، بە تیرۆریستانی داعش بەجێ هێشت.
سەرچاوەیەكی باڵا و باوەڕپێكراوی kdp.info لە كۆبانی ڕایگەیاند كە، شەوی رابردوو بەرزاییەكانی مەشتەنوور لە شاری كۆبانی كەوتە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە و هێزەكانی پێشمەرگە.
گوتیشی، "هێزی پشتیوانیی پێشمەرگە، رۆڵێكی زۆر گرینگ و كاریگەر و پیرۆزیان بینیوە، شەڕوانانی یەپەگە زۆر خۆشحاڵن بەو هاماهەنگییەی كە لە نێوان ئەوان و هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا هەیە و هەر ئەمڕۆیش هێزی پشتیوانیی پێشمەرگە سەنگەرەكانی تیرۆریستانی داعشیان بە چەكی قورس بۆردومان كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا تیرۆریستانی داعش پیلانیان هەیە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یاخود ئەمشەو، هێرش بۆ سەر مەشتەنوور بكەن".
پێوەست بە دەستكەوتنی ئەو زانیاریانەی بەردەستیان سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مەشتەنوور، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی دا، "تیرۆریستانی داعش بەنیازن ئێوارەی ئەمڕۆ یاخود شەو لە دوو لاوە هێرش بكەنە سەر قۆڵی مەشتەنوور، كە سەرچاوەی زانیارییەكانیش لە رێگەی ئامێرەكانی پەیوەندییەوە بە ئێمە گەییشتووە".




