٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنوەر حاجی عوسمان: پێشمەرگە لە بەیانییەوە حەوت هێرشی داعشی تێك شكاندوون.. 16 تیرۆریست كوژران و هەمەڕێكیش سووتێنرا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-kdp.info- بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە سنووری شارۆچكەی دوبز، ئەم بەیانییە پێشمەرگە حەوت هێرشی داعشی تێك شكاندن و لە ئاكامدا 16 تیرۆریستی داعش كوژران و هەمەڕێك و شۆفەڵێكیشیان لێ سووتێندرا.

لە بەرەی جەنگی شەڕی دژ بە داعش، لە سنووری كەركووك، پێشمەرگە بەرپەرچی حەوت هێرشی تیرۆریستانی داعشی دایەوە و شكستی پێ بردن، پێوەست بە سەركەوتنی پێشمەرگە لە میحورەی كەركوك، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئەنوەر حاجی عوسمان)، بە kdp.info-ی راگەیاند، لە بەیانییەوە لە ناوچەی خرابەڕووتی سەر بە شارۆچكەی دوبز، تیرۆریستانی داعش حەوت هێرشیان كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە توندی وەڵام درانەوە و گورزی كوشندەیان لێ وەشاندوون و، زیانی زۆریان پێ گەییشتووە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش مۆڵگەكانی داعشیان لەو شوێنانە بۆردوومان كردوون.
(ئەنوەر حاجی عوسمان) دەشڵێت، لە ئاكامی گورزوەشێنی پێشمەرگە لە بەرپەرچەدانەوەی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش، 16 تیرۆرست كوژران و هەمەڕێك و شۆفەڵێك و چەند ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابیشیان لێ سوتێندران، لە ئێستایشدا شەڕەكە بە سەركەوتنی پێشمەرگە كۆتایی هاتووە و بارودۆخی ناوچەكە ئارام بووەتەوە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار