٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری خرابەرووت، بارەگاكانی داعشیان كردنە ئامانج.. زیانی زۆریان پێ گەیاندوون

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری خرابەرووتی پارێزگای كەركووك، بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان كرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندن.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە خرابەرووت و لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفونییەوە، بە kdp.info-ی راگەیاند، سەعات 12-ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری خرابەرووتی پارێزگای كەركووك بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان كردووە.

سەرچاوەكە گوتیشی، "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، زیانی زۆر بە تیرۆریستانی داعش كەوتووە كە لە سەعات شەشی سەرلەبەیانییەوە دەستیان بە هێرش و تۆپبارانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە كردبوو، دوای تێكشكاندنیان چەند جارێك لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، پاشانیش پشتیوانیی ئاسمانیی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان رۆڵێكی گرنگیان هەبوو و توانییان گورزی باش لە تیرۆریستان بدەن".

پێوەست بە پاكکردنەوەی ئەو ناوچەیە لە تیرۆریستانی داعش، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "لە كاتێكی گونجاودا و بە هامەهەنگییەكی باش لەگەڵ هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگە پلانی خۆی هەیە و دەبێت ئەو ناوچەیە لە تیرۆریستان پاك بكرێتەوە".

 

پەیامنێری کەرکووک

هەواڵی پەیوەندیدار