خورماتوو.. سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی

خورماتوو-KDP.info- چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە دوكانی هاووڵاتییەك دەكەن و، دەیدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە، لە ئاكامدا منداڵێك كوژرا و دوو هاووڵاتی دیكەیش بریندار بوون.
بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو ڕائید (فارووق ئەحمەد)، بەKDP.info-ی ڕاگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بنار (جمهوری) نزیك قوتابخانەی ئەمین، چەند چەكدارێكی نەناسراو كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵیان پێ بووە، تەقەیان لە دوكانی هاووڵاتییەك كرد، لە ئاكامدا منداڵی خاوەن دوكانەكە كوژراوە و خاوەن دوكانەكە و هاووڵاتییەكی دیكە بریندار بوون.
رائید (فارووق) زیاتر گوتی، ماوەیەكە كردە تیرۆریستییەكان لەم سنوورە زیادیان كردووە و تیرۆریستان مەبەستیان لەم كارانە تێكدانی ئارامیی شاری خورماتوو و نانەوەی شەڕی مەزهەبی و نەتەوەییە.
هیوا حوسێن ئەمین




