سەرۆكوەزیرانی كوردستان سەروەت و سامانەكەی ئاشكرا دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی پڕ كردووەتەوە و ئەمڕۆیش بۆ دەستەكەی ئەوانی گەڕاندووەتەوە.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان (ئەحمەد ئەنوەر)، بە Kdp.info-ی راگەیاند، "سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی خۆی پڕ كردووەتەوە و ئەمڕۆیش بۆ دەستەكەی ئێمەی گەڕاندووەتەوە كە بەپێی یاسایای ژمارە 34ـی ساڵی 2011ـی دەستپاكی، ئەو فۆڕمە ئەویش دەگرێتەوە".
(ئەحمەد ئەنوەر) گوتیشی، "چەند وەزیرێك ماون كە تاوەكو ئێستا فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی خۆیان پڕ نەكردووەتەوە و، ئێمەیش ئاگادارمان كردوونەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەوانیش پڕی بكەنەوە".
بڵند ئیبراهیم




