٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی عێراق پێشوازیی لە گوتەكانی نێچیرڤان بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حكوومەتی عێراق، پێشوازیی لە لێدوانەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) كرد و، دووپاتیشی كردەوە كە كورد بەشێكی سەرەكی و چالاكی پرۆسەی سیاسییە لە عێراقدا.

گوتەبیژی نووسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق (رافد جبووری)، بە kdp.info –ی راگەیاند، "لێدوانەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیجابی بوون، ئێمە لە حكوومەتی عێراق پێشوازییان لێ دەكەین".

(جبووری) گوتیشی، "گوتەكانی (نێچیرڤان بارزانی) باسیان لەوە دەكرد كە ئەولەوییەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەییشتن بە رێگەچارەیەكە بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەم گوتانە ئیجابین و هیوادارین سەرجەم كێشەكانی نێوان هەردوولا بە زووترین كات چارە بكرێن".

گوتەبیژی نووسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق، هەروەها ئاماژەی دا كە، وەزیرە كوردەكان رۆڵێكی گرنگ و چالاكیان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا هەیە و ئەوان لە حكوومەتی نوێدا، لە تاوتووكردنی سەرجەم كەیسەكانی عێراقدا بەشدارن".
جەمال بەكر

هەواڵی پەیوەندیدار