51 هاووڵاتى كوردى ئێزدى له دهستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رزگار كران

چیای شنگال-KDP.info- به هاوكاریى هێزى پێشمهرگه و لقى حهڤدهى پارتیى دیموكراتى كوردستان، توانرا 51 هاووڵاتى كوردى ئێزدى، له دهستى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش رزگار بكرێن كه زۆربهیان منداڵ و بەساڵداچوون.
پاش دەستبەسەرداگرتنی شنگال لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، جیا لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەسەر دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، ژمارەیەک لە کچ و ئافرەتان، منداڵ و لاو و بەساڵداچووانی ئێزدییان دەستبەسەر کردن.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، نوێنەری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم، ئازادکردن و کڕینەوەی زیاتر لە دووسەد کەس لە کچ و ژن و منداڵی ئێزدی لە عێراق و سووریا ڕاگەیاند و پشێتریش، هەندێک لەو دەستبەسەرکراوانە خۆیان دەرفەتی ڕاکردنیان ەل چنگ داعش هەبووە و پێشمەرگەیش هەندێکی دیکەی ڕزگار کردوون، دوێنێیش ژمارەیەکی دی لە هاووڵاتیانی ئێزدی، کە 51 کەسن کە زۆربەیان منداڵ و بەساڵداچوانن، بە هەوڵ و هاوكاریى هێزى پێشمهرگه و لقى حهڤدهى پارتیى دیموكراتى كوردستان، ڕزگار کران.
بهرپرسى لقى حهڤدهى پارتیى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند كه، بهردهوام دهبن بۆ ئازادكردنى ئهو كهسانهى كه له ژێر دهستى داعشدا ماون.
بهرپرسى لقى حهڤده، ڕوونی دەکاتەوە کە، "ڕزگارکردنی ئەو 51 کەسە بە بەرنامەیەکی تۆکمە بووە بە هاوکاریی پێشمەرگە ئەنجام دراوە، پرۆسەکە کە لە نزیک شارۆچکەی تەلەعفەر ئەنجام درا، 23 سەعاتی خایاند تا ئەو هاووڵاتیانەمان ڕزگار کردن."
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی، هەروەک چۆن ئەرکی ئێمە و هێزەکانی پێشمەرگە پاراستنی چیای شنگالە وەهایش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین، لە هەر دەرفەتێکدا، ئافرەتان و هاووڵاتیانی دیکەی ئێزدی، کە لە بن دەستی تیرۆریستاندا ماونەتەوە، ڕزگار بکەین."
دەربارەی دۆخی ڕزگارکراوانیش گوتی، شەوی ڕابردوو ئەوان ڕزگار کراون، ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەیەنرێنە شاری دهۆک.
هاووڵاتییه ئازادكراوهكانیش، چیرۆكى ژیانى خۆیان له بن دهستى داعش و ههروهها رزگاركردنیان دهگێڕنهوه.
ئافرەتێکی بەساڵداچوو کە یەکێکی ڕزگاربووەکانە، داعش بە دڕندە ناو دەبات و دەڵێ، هەر کارێکی نامرۆڤانە کە وێنای نەبووە، ئەوان بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی ئەنجامی دەدەن.
منداڵێکی ڕزگاربوویش گوتی، "پاش دەستبەسەرکردن، ئیمەیان برد بۆ مووسڵ، منداڵ، کچ ژن و پیاویان لە یەکدی جوودا دەکردنەوە.. دواتر ئێمەیان هێنایەوە بۆ تەلەعفەر و، من بەو هۆیەوەی کە ئازار درابووم، دوو گرێی پشتم شکابوون، بردیانمە نەخۆشخانە و دواتر ناردیانینە بەر خوێندن."
مێرمنداڵیکی دی دەڵێ، "زۆر ئازاریان دەداین، هەر کات ویستبایان دەهاتن و دایکمیان دەبر، لێیان دەداین و برسییان دەکردین.. بەڵام سوپاس بۆ پێشمەرگە ئێستا ئەوە لە چیای شنگالین و دەربازمان بوو."
ژنێکی دی، دەگێڕیتەوە کە، "ئەو کاتەی کەوتینە دەست داعشەوە، کچانیان لە خێزانەکان و دایکانیان لە منداڵەکانیان جیا دەکردنەوە، منداڵی حەوت ساڵانیشیان لە خێزانەکانیان جیا دەکردنەوە و هەریەکە و بۆ شوێنێکیان دەبردن، ئەوان زاڵمن."
زریان زیاد




