زانكۆلاینی دەرچووانی پۆلی (12) ئامادەیی كراوەیە.. بۆ هەر گرفێتك سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژكاری بكەن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی 12ـی بنەڕەتی دەكاتەوە كە، زانكۆلاین كراوەیە و، لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكارییش، لە ئەگەری هەر گرفتێك، قوتابیان دەتوانن سەردانی مەڵبەندی راوێژكاری، بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێكدا، ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی (12)ـی ئامادەیی دەكات كە، لە كاتی پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە (زانكۆ لاین)، لە ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی هەر كێشە و گرفتێك، دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری بكەن، كە ژمارەیان (13) مەڵبەندی ڕاوێژكارییە.
هاوكات راگەیەنداروەكە ئاماژەی داوە، كە لە مەڵبەندەكانی راوێژكاری، كارئاسانی بۆ قوتابیان دەكرێت و رێنوێنی دەكرێن، بۆیە پێویست ناكات قوتابیان سەردانی دیوانی وەزارەت و، ناوەندی وەرگرتن بكەن.




