٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانیاریی نهێنی دەخرێنە ڕوو.. پەرلەمانی كوردستان پەخشی راستەوخۆی دانیشتنی ئەمڕۆی، راگرت

سەرچاوە: KDP.info
فۆتۆ: ئەرشیڤ

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی كوردستانن (نێچیرڤان بارزانی)، داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد، كە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە تی ڤییەكان نەگوازرێتەوە، کە مەبەست لێی ئەوەیە كاریگەری بەسەر شاندی دانوستكاری نێوان هەرێم و بەغداوە نەبێت، هاوكات 63 پەرلەمانتار داواكارییەكەی سەرۆکوەزیرانی پەسەند كرد.

سەرۆكوەزیرانی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی)، لەبابەت پەخشنەكردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، كە "بە ناوی حكوومەتەوە داوامان كردووە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، راستەوخۆ پەخش نەكرێت، بۆ ئەوەی كاریگەری بەسەر شاندی دانوستكاری نێوان هەرێم و بەغداوە نەبێت، چونكە كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی كۆمپانیاكانی نەوت و، بانك و داهات باس دەكرێن، ئێمە لە پەرۆشیمانەوەیە، بۆ قسەكانی نێو پەرلەمان كاریگەری بەسەر گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغداوە نەبێت و، وەك دانیشتنێكی دیكۆمێنتاری لە پەرلەمان بهێڵدرێتەوە."
دواتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەم داوایەی سەرۆكوەزیرانی كوردستانی خستە دەنگدانەوە و، لەلایەن 63 پەرلەمانتارەوە داواكارییەكە پەسەند كرا.

جێی ئاماژەیە، سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆكوەزیران (قوباد تاڵەبانی)، بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ـی ماددە (20) لە پەێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی ـ1992ی هەمواركراو، كۆ بووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا تاوتووی ئەم دووخاڵە دەكرێت، "یەكەم: گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری وەبەرهێنان و، لیژنە پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان، سەبارەت بە گرفتی پشكی هەرێمی كوردستان، لە بودجەی گشتی عێراقی فیدڕاڵ و راسپاردەی پەرلەمانی كوردستان، بۆ شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان، بەپێی خاڵی (1) لە بڕگەی دووەم لە ماددەی (54) لە پێڕۆی نێوخۆی پەرلەمان ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992ی پەرلەمانی كوردستان .

دووەم: گفتوگۆكردن سەبارەت بە سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت وگاز، بەپێی خاڵی (2)، لە بڕگەی دووەم، لە ماددەی (54)ـی پێڕۆی نێوخۆی پەرلەمان، ژمارە (1)ـی هەمواركراوی ساڵی 1992ـی پەرلەمانی كوردستان.
هاوكات، لە درێژەپێدانی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (10)ی ساڵی  2008 و، پڕۆژە بڕیاری (ستاییشی فەرمانبەران)، دەكرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار