٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، پشکی بودجەی هەرێم، راسپاردەی شاندی دانوستکار تاوتوو دەکات... سەرۆکوەزیران ئامادەی دانیشتنەکەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆکوەزیران (قوباد تاڵەبانی)، پرسی گرفتی پشکی هەرێم، لە بودجەی گشتیی عیراقی فیدڕاڵ و، راسپاردەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، تاوتوو دەکات.
11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆکوەزیران (قوباد تاڵەبانی)، بەپێی حوکمەکانی بڕگە (1)ـی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (1)ـی ساڵی ـ1992ی هەموارکراو، کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتووی ئەم دوو خاڵە دەکرێت، "یەکەم: گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری وەبەرهێنان و، لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، سەبارەت بە گرفتی پشکی هەرێمی کوردستان، لە بودجەی گشتیی عیراقی فیدڕاڵ و، راسپاردەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، بەپێی خاڵی (1) لە بڕگەی دووەم لە ماددەی (54) لە پێڕۆی نێوخۆی پەرلەمان ژمارە (1)ی هەموارکراوی ساڵی 1992ی پەرلەمانی کوردستان .
خاڵی دووەمیش: "گفتوگۆکردن سەبارەت بە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، بەپێی خاڵی (2)، لە بڕگەی دووەم، لە ماددەی (54)ـی پێڕۆی نێوخۆی پەرلەمان، ژمارە (1)ـی هەموارکراوی ساڵی 1992ـی پەرلەمانی کوردستان.
هاوکات، لە درێژەپێدانی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (10)ی ساڵی  2008 و، پڕۆژەبڕیاری (ستاییشی فەرمانبەران)، دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار