پێشمەرگە لە چیای شنگال هێرشێكی داعشیان تێك شكاند.. چوار تیرۆریست كوژران

شنگال-تایبەت بە KDP.info- درەنگانی شەوی رابردوو، لە چیای شنگال و نزیك مەزاری شێخ شەرفەدین، تیرۆریستیانی داعش دوو جار هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هەردوو هێرشەكانیان لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێك شكێندران و تیرۆریستانیش چەندان كوژراو و برینداریان هەیە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم شەشۆ)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو پاش ئەوەی تیرۆریستانی داعش دوو هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە یەكێكیان لە كۆمەڵگەكانی جودالی و سكێنیێ لە بناری چیای شنگال و ئەوەی دیكەیشیان لە نزیك مەزاری شێخ شەرفەدین، بەڵام وەڵامێكی توندمان دانەوە و لە ئەنجامدا هێرشەكانیان تێك شكان و بە دۆشكە و هاوەن و چەكی قورس زەرەر و زیانێكی زۆریان پێ كەوت و هەڵهاتن".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال گوتیشی، "لە شەڕەكەی شەوی رابڕدوودا، هیچ زیانێك بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووە و توانیمان چوار تیرۆریستی داعش بكوژین و چەند بریندارێكیانیش لەگەڵ خۆیان بردووە، شەڕەكەیش ماوەی نیو سەعاتی خایاند و داعش نەیانتوانی خۆیان ڕابگرن و پاشەكشەیان كرد".
نەشوان بەرزنجی




