٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەك بۆ زیادكردنی باج ئامادە دەكرێت.. لەبەر قەیرانی داراییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرە دەڵێت، لە رێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە حكوومەت بەنیازە باج زیاد بكات. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، ساڵانە 130 ملیار دینار داهاتی باجە، بەڵام دەیانەوێت باج بە شێوەیەك زیاد بكەن بیگەیەننە 210 ملیار دینار.

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرە (زانیار محەممەد قادر)، بە kdp info-ی راگەیاند، پڕۆژەیەك هەیە بۆ ئەوەی باج لە هەرێمی كوردستاندا زیاد بكرێت، چونكە هەرێمی كوردستان لە قەیراندایە، بۆیە بیرۆكەیەكی لەو شێوەیە لە ئارادایە.

(زانیار) دەشڵێت، "لە رێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە حكوومەت بە نیازە باج زیاد بكات و بۆ پەرلەمانی رەوانە بكات بۆ پەسندكردنی، چونكە حكوومەت راستەوخۆ ناتوانێت دەستكاریی باج بكات، ئێستایش ساڵانە 130 ملیار دینار داهاتی باجە، بەڵام دەمانەوێت باج بە شێوەیەك زیاد بكەین بیگەیەنینە 210 ملیار دینار".

لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان یاسای باجی عێراق ژمارە 103-ی ساڵی 1982 كاری پێ دەكرێت. بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرە، ئەو یاسایە زۆر كۆن بووە و پێویستی بە گۆڕانكارییە.
گوتیشی، "پڕۆژەمان بۆ گۆڕانكاری هەیە و رەنگە لە ساڵی داهاتوودا بدرێتە پەرلەمان و سەرقاڵین رەشنووس ئامادە بكەین و وەكو بەغدای لێ بكەین، چونكە بەغدا سێ بەرانبەر باجی لە ئێمە زیاترە".
ئاماژەیشی دا كە، "نامانەوێت باج لەسەر هەموو سێكتەرەكان زیاد بكەین، چونكە دەبێتە هۆی بارقورسی بۆ هاووڵاتیان، بۆ نموونە دەوانین باج لەسەر پزیشك و ئەندازیار و زێڕنگەر و كۆمپانیاكان زیاد بكەین".

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار