٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوەران، پێشمەرگە زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعشی كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-  بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، بۆردوومانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش، کوژرانی زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعشی لە یەكێك لێ کەوتەوە.

بەرپرسی لقی 9 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بەKdp.info ی ڕاگەیاند: "ئیوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری ناوەران، هێزەكانی پێشمەرگە دوای چاودێرییەكی وردی تیرۆریستانی داعش، بینیمان هێزێكی زۆری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستە، لە گوندی خۆرسیباد لە شوێنێك كۆ بوونەتەوە، ئێمەش بە تانک و هاوەن و چەكی قورس بۆردوومانمان کردن، هەروەها بە دۆشكە لێمان دان، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەیش دەرکەوت کە تەنیا یەکێكیان بە برینداری دەربازی بوو، ئەگینا ئەوانی تر، كە زیاتر لە 10 تیرۆریست بوون کوژران و هیشتایش تەرمەكانیان لەو‌ شوینەی کە پشیتر لێی کۆ ببوونەوە کەتوون و ناتوانن بیانبەنەوە ."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار