عه‌قید ئه‌حمه‌د گه‌ردی: بەم زووانە کۆبانی لە تیرۆریستان ئازاد دەکەین.. دژوار خه‌بات: بە هاتنی پێشمه‌رگه هاوسه‌نگیی به‌ره‌ی شه‌ڕ به یه‌كجاری گۆڕا

كۆبانی-KDP.info-AA- عه‌قید (ئه‌حمه‌د گه‌ردی) یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كۆبانی ڕایگەیاند، "كۆبانی ماڵی هه‌ر كوردێكه و ئێمه‌یش بۆ پاراستنی ماڵی كورد هاتووینه‌ته ئێره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین"، ڕایشیگەیاند، "بەم زووانە کۆبانی لە تیرۆریستان ئازاد دەکەین." هاوکات فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی هێزی پاراستن گه‌ل (دژوار خه‌بات) جەختی کردەوە: "له‌گه‌ڵ هاتنی برایانی پێشمه‌رگه هاوسه‌نگیی به‌ره‌ی شه‌ڕ به یه‌كجاری گۆڕا و له ئێستادا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كه‌ین."
هه‌شت رۆژه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته ناو شاری كۆبانی بۆ هاوكاریكردنی چه‌كدارانی كورد له دژی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به داعش و، هه‌روه‌ها شان به‌شانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا دژ بە داعش کەوتوونە شەڕەوە.
به‌رپرسانی سه‌ربازی كورد له شاری كۆبانی دەڵێن، چه‌كدارانی داعش، كۆنترۆڵكردنی شاری كۆبانییان زۆر لا مه‌به‌ست بووه، بۆیه به هه‌موو توانایانه‌وه كه چه‌كی قورسیشیان به‌كارهێناوه، هێرشیان بۆ سه‌ر كۆبانی هێناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانیان له كۆبانی داوه، به‌ڵام له ئێستادا هاوسه‌نگیی هێز له شاره‌كه بۆ قازانجی كورد گۆڕاوه.
فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی هێزی پاراستن گه‌ل (دژوار خه‌بات)، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "زیاتر له ساڵ و نیوێكه چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆبانی و ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی ئه‌م شاره بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا تیرۆریستان له دژی شه‌ڕوانان چه‌كی قورسیان به كار هێنا، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌گه قاره‌مانانه وه‌ڵامی هێرشه‌كانیانی دایه‌وه".
(دژوار خه‌بات) له‌و گفتوگۆ كورته‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو زیاتر باسی له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئێمه و داعش ماوەیه‌كی زۆره به شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌ی دواییدا هاوسه‌نگیی شه‌ڕ گۆڕا و خۆشبه‌ختانه ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه‌وتووەته ده‌ست هێزه‌كانمان و به قازانجی ئێمه‌یه."
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی)، بڕیاری ره‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه درا بۆ هاوكاریی شەرڤانانی كورد له شاری كۆبانی، ئێستا به‌رپرسانی یه‌په‌گه كه تاكه هێزی شه‌ڕكه‌ری كورده له كۆبانی، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌نگیی هێز له شاره‌كه بۆ قازانجی كورد گۆڕاوه.
له‌باره‌ی گه‌ییشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شاره (دژوار خه‌بات) گوتی: "له‌گه‌ڵ هاتنی برایانی پێشمه‌رگه هاوسه‌نگیی به‌ره‌ی شه‌ڕ به یه‌كجاری گۆڕا و له ئێستادا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كه‌ین"، زیاتر گوتی "شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه و تیرۆریستانی داعش رووبه‌ڕووی شكستی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه، له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر لاواز بوون و ئێستا هاوسه‌نگیی هێز به‌قازانجی كورد گۆڕاوه."
هه‌ر له‌وباره‌وه عه‌قید (ئه‌حمه‌د گه‌ردی) یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كۆبانی ڕایگەیاند: "هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) و به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌شت رۆژه له كۆبانییه، كۆبانی ماڵی هه‌ر كوردێكه و ئێمه‌یش بۆ پاراستنی ماڵی كورد هاتووینه‌ته ئێره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین".
(گه‌ردی) له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ براكانمان له یه‌په‌گه و سوپای ئازادی سووریا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واومان هه‌یه و له دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆبانی له تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر داوای یه‌په‌گه و به فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) هاتووینه‌ته كۆبانی. هێزه‌كانی یه‌په‌گه پێویستیان به چه‌كی قورس هه‌بوو. ئه‌م هێزه‌ی ئێمه كه هاتووەته كۆبانی، پاڵپشتیی ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كه‌ین له دژی داعش."
شیاوی باسە، شان به‌شانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و پێشمه‌رگه، ژمارەیەک چەکداری سوپای سووریای ئازاد و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له‌ناو كۆبانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕن، ئه‌وان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی چه‌كدارانی كورد و داعش رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه.
له‌مباره‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان یه‌په‌ژه (هه‌بوون درێك)، باسی له به‌شداریی چالاكی ژنان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "ئێمه وه‌كو یه‌په‌ژه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕداین، ئه‌ندامانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌په‌گه و هێزی پێشمه‌رگه له یه‌ك سه‌نگه‌ری به‌رگریدان. ئه‌ندامانی ئێمه زۆرتر كاری ئاماده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كه‌ن."
فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان باسی له‌وه‌ش كرد كه له شه‌ڕی كۆبانیدا هێزی ژنان توانییان بۆ جیهانی بسەله‌مێنن كه ژنان ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له شه‌ڕ و به‌رگریكردندا.
ئه‌و هێزانه‌ی له كۆبانی كۆ بوونه‌ته‌وه، له یه‌ك به‌ره دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌یان جل و به‌رگی تایبه‌ت و ئاڵای خۆیان به‌رز كردووەته‌وه. پێشمه‌رگهی‌ش وه‌كو چه‌كدارانی یه‌په‌گه و سوپای ئازاد ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵ كردووه.




