٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمان چەند راسپاردەیەك بۆ شاندی دانوستانكار ئامادە دەكات.. گفتوگۆیش لەبارەی سیاسەتی نەوتی هەرێمەوە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەند خاڵێكەوە بكات، لەوانە ئامادەكردنی چەند راسپاردەیەك بۆ شاندی دانوستانكاری هەرێم و گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەردان خدر)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆ كۆ ببێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەیش لە سێ خاڵ پێك دێت، لەوانە گفتوگۆكردن لەبارەی راپۆرتی هاوبەشی دارایی هەردوو لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و دارایی بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری سامانە سرووشتییەكان و وەزیری دارایی، بۆ ئەوەی چەند راسپاردەیەك بۆ شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا ئامادە بكەن.
سەبارەت بە خاڵی دووەمیش، (مەردان) گوتی، ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.

(خدر) زیاتر ڕوونی كردەوە، خاڵی سێیەمیش گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەكەوە دەكرێت، لەوانە پڕۆژەبڕیاری ستاییشی فەرمانبەران.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، دوێنێ پەرلەمانتاری پارتیی دیموكراتی كوردستان (بەیار دۆسكی)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممە ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە بچێت، بەڵام پەرلەمان بڕیاری داوە كە ئەو دانیشتنە سبەی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار