پێشمەرگە لە وانكێ، دوو ئەمیر و چەندان داعشیان كوشتن

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- هێزەكانی پێشمەرگە لە شارەدێی وانكێ، بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان كرد و وێڕای زەرەر و زیانێكی زۆر، دوو ئەمیر و چەندان تیرۆریستیشیان كوشتوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری وانكێ، بۆردوومانی مۆڵگە و شوێنەكانی تیرۆریستانی داعشیان كرد و لە ئەنجامدا دوو ئەمیری داعش كوژراون و چەندان تیرۆریستی دیكەیش كوژراون و بریندار بوون.
(مەموزینی) گوتیشی، لەگەڵ ئەو بۆردوومانەی هێزەكانی پێشمەرگەدا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، جبەخانەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش لە شارەدێی وانكێ تەقێنراوەتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر ئاراییشتگایەك لە رۆژئاوای شاری مووسڵ و دوو ئافرەتیان كوشتوون كە یەكێکیان خاوەنی ئاراییشگاكەیە و ناسناوی (نانسی)ـی هەیە، لەگەڵ ئەو ئافرەتەی كە لە ژێر دەستیدا كاری دەكرد.
دەشڵێت، شەوی رابردوو كەتیبەكانی ناوشاری مووسڵ كە دژایەتیی تیرۆریستانی داعش دەكەن، 4 تیرۆریستی داعشیان كوشتوون.
نەشوان بەرزنجی




