پێشمەرگە و شەڕڤانانی کۆبانی، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیر کرد

کۆبانی-KDP.info- هێزی هاوبەشی کۆبانی، سەرکردەیەکی داعشیان لە باشووری شار دەستگیر کردووە، هاوکات هاوپەیمانان دەڵێن، گورزی نوێیان لە داعش وەشاندوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سکای نیوز، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەکی ڕێکخراوی داعشیان لە گوندی تەرمیک لە باشووری کۆبانی کردوونەتە ئامانج. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێ، ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی هاوپەیمان، 7 گورزیان لە مۆڵگەکانی داعش لە نزیک کۆبانی وەشنادوون.
لە لایەکی دیکەوە، هێزی هاوبەشی بەرگریکارانی کۆبانی، کە لە پێشمەرگە، یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەند چەکدارێکی سوپای ئازاد پێک هاتووە، توانیویانە سەرکردەیەکی داعش بە ناوی (ئەبو موسعەب) لە باشووری کۆبانی دەستگیر بکەن.
نزیکەی دوو مانگە، بە هۆی هێرشی داگیرکارانەی داعش، شاری کۆبانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە جەنگدایە.
زریان زیاد




