٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

51 کوردی دیکەی ئێزدی لە دەست چنگی داعش ڕزگاریان بوو

سەرچاوە: KDP.info
قاسم سمێر

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال گوتی، شەوی رابردوو 51کەسی دیکەی کوردانی ئێزدی لە دەست چەکدارانی داعش ڕایانکردووە و گەییشتوونەتە چیای شنگال.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم سمێر) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو 51کەسی دیکەی کوردانی ئێزدی، کە هەموویان ژن و منداڵن، لە ناحیەی تەلەعفەر لە دەست تیرۆریستانی داعش رایان کردووە و، توانیویانە بە سەلامەتی خۆیان بگەیەننە چیای شنگال."
(قاسم سمێر) گوتیشی، وەها بڕیارە ئەو کەسانە بە فڕۆکە بگوازرێنەوە بۆ ناو خانەوادەکانیان لە دھۆک وزاخۆ.

پێشتریش ژمارەیەکی دیکە لە کوردانی ئێزدی، هەندێک لە کاتی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان دەرفەتیان هێناوە و ڕایانکردووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، نوێنەری سەرۆکی حکوومەت(د. نووری عوسمان)، ڕزگارکردنی زیاتر لە دووسەد کچ و ژن و منداڵی لە سووریا ڕاگەیاند.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار