٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاوەڕوان دەکرێت، لە دوو رۆژی داھاتوودا، مەرجەعی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان پێک بهێنرێ

سەرچاوە: KDP.info
سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان - سووریا(سعوود مەلا)

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، لە رۆژئاوای کوردستان ھەردوو ئەنجوومەن سەرقاڵی دیاریکردنی ئەندام و میکانیزمی مەرجەعی سیاسیین، رەنگە تا دوو رۆژی دیکەیش ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.

(سعوود مەلا) بە KDP.INFOی راگەیاند: "کۆتایی ھەفتەی رابردوو، ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، گەڕاونەتەوە رۆژئاوای کوردستان و، لەئێستادا ھەردوو ئەنجوومەن(ئەنەکەسە و تەڤدەم) سەرقاڵی دانانی ئەندامانی خۆیان و دانانی ئالیەتێکن بۆ دامەزراندنی مەرجەعی سیاسی، کە ھەر ئەنجوومەنێک 12ئەندامی دەبێت و، شەش ئەندامیش لە کەسانی دەرەوەی ئەو دوو ئەنجوومەنە دەبن."


(سعوود مەلا) گوتیشی، گفتوگۆکان بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا بگەنە رێککەوتنێک و، مەرجەعی سیاسی پێک بێنن، بۆ ئەوەی خاڵەکانی دیکە جێبەجێ بکرێت.


(مەلا) زیاتر گوتی، تا ئێستا گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوە دەچن و، لە دانوستانی نێوان هەردوو ئەنجوومەندا ھیچ بەربەست و کێشەیەک لە ئارادا نین.
ئاماژەیشێ دا، ژمارەیەک ئەندامیان هێشتا لە زینداندا ماون، کە ژمارەیان حەوت کەس دەبێت و دووانیشیان ئازاد کراون و لە چەند رۆژی داھاتوویشدا ئەوانەی دیکەیش ئازاد دەکرێن.

بڵند یبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار