٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە کۆبانی، باڵانسی هێز و بەرخودانی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن گۆڕیوە

سەرچاوە: KDP.info
پێشمەرگە لە کۆبانی.

کۆبانێ-KDP.INFO-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، هاوسەنگیی هێز و شەڕکردن لە بەرگریکردنەوە بۆ هێرشکردن گۆڕاوە و، کاریگەریی زۆریشی لە زیانگەیاندن بە داعش هەبووە.

بەرێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(عەمید هەڵگورد حیکمەت) بە KDP.INFOی راگەیاند: "پێشتر چەکدارانی داعش هێرشیان دەکرد و شەڕڤانانیش تەنیا لە دۆخی بەرگریدا بوو، بەڵام لەئێستادا لە دوای چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی، هاوسەنگیی هێز و شەڕکردن لە بەرگریکردنەوە بۆ هێرشکردن گۆڕاوە."

(هەڵگورد حیکمەت) گوتیشی، چوونی هێزی پێشمەرگە کاریگەریی زۆری هەبووە و بە هاوبەشی لەگەڵ بەریگریکارانی کۆبانیدا، توانراوە ئەنجامی باش بە دەست بهێنرێ و زیانی زۆریش بە داعش گەیەندراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو کاروانێکی تەقەمەنی بۆ ئەو هێزەی پێشمەرگە نێردرایە کۆبانی، درەنگانی شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە ئەو تەقەمەنیانەیان بە دەست گەیشتووە.

(هەڵگورد) زیاتر گوتی، هێشا هێزی پێشمەرگە سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەندین رۆژە لە شەڕی بەردەوامدایە، هیچ زیانێکی نەبووە و هەموویان سەلامەتن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار