٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

16كەمپەکەی دهۆک بەم زووانە بە ڕووی ئاوارەكاندا دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  بەرێوبەری گشتیی كەمپەكانی دهۆك دەڵێت، بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا لە سنووری پارێزگای دهۆك 16كەمپ بە ڕووی ئاوارەكان بكرێنەوە، كە شێوەیەكی ستانداردی جیهانی دروست كراون و، شوێنی زیاتر لە 40هەزار ئاوارەی تێدا دەبێـتەوە.

بەرێوبەری كەمپەكانی دهۆك (ئیدریس نەبی) بۆ KDP.INFO گوتی، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای دهۆك 16كەمپ بە ڕووی ئاوارەكاندا بكرێنەوە و سەرەتایش ئەو ئاوارانە دەبرێنە کەمپەکان كە لە قوتابخانەكاناندا گیرساونەتەوە، بۆ ئەوەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە.

(ئیدریس نەبی)گوتیشی، كەمپەكان بە شێوەیەكی ستانداردی جیهانی دروست كراون و، هەموو پێداویستییەكیان تێدایە لە خزمەت گوزاری و نەخۆشخانە و قوتابخانە و پێداویستییەكانی دیكەی رۆژانە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 16كەمپە زۆر گەورن و هەندێكیان شوێنی پێنجهەزار كەسیان تێدا دەبێتەوە و، هەندێكیش بۆ سێهەزار كەس دروست كراون، كە زیاتر لە 40هەزار كەس لەو كەمپانەدا نیشتەجێ دەكرێن.
بەرێوبەری كەمپەكانی دهۆك زیاتر گوتی، هەندێك لە كەمپەكان تەواو بوون، ئامادەن بۆ ئەوەی ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێ بكرێن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار