٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێم و به‌ریتانیا، سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌، چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی و پێویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان خستنە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info
دیداری سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری بەرگریی بەریتانیا.

هەولێر-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی)، سوپاسی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای كرد و لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، داوای كرد كه،‌ له‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵی به‌ریتانیای له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز نرخاند.

لەو دیدارەدا کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا(مایكل فالۆن) و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا و كۆنسووڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی پێك هاتبوو، بەڕێوە چوو، بارودۆخی ئێستای مه‌یدانی و ڕه‌وشی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوو كرا و، سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پێداویستییه‌كانی له‌ چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی و پێویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له‌ جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدا كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو جیهان بوونه‌ته‌ مه‌ترسی، خرایه‌ به‌ر باس.

وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا باسی له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی خۆی بۆ كه‌مپێكی سه‌ربازی كرد كه‌ تیایدا له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتوویی و به‌رزیی ئاستی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان نیشان دا. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی قۆناخی داهاتوو، به‌ شێوازی هاوكارییه‌كانیدا ده‌چێته‌وه‌. ده‌رباره‌ی سوپای عێراقیش ئاماژه‌ی ‌دا،‌ سوپاس کە خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنی به ‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ ڕه‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئاوره‌كان بكرێت، به‌تایبه‌تی كه‌ وه‌رزی سه‌رما ده‌ستی پێ كردووه‌ و هاتنی زستان بارودۆخی ئه‌وان دژوارتر ده‌كات، بۆیه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراقیش ده‌بێ هاوكاریی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌ خاوه‌ن بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای كرد و داوای كرد كه،‌ له‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵی به‌ریتانیای له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز نرخاند. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، سوپاسی ڕۆڵی باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیایش تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگیی دواسه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌نده‌ن و جه‌خت له‌ كاراكردنی لێكگه‌ییشتنی دووقۆڵیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌.

له‌ كۆتاییی دیداره‌كه‌دا كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوو كران و وه‌زیر و شاندی به‌ریتانیایی دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌موو پشتگیرییه‌ك له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن و هیواخوازن به‌ زووترین كات هه‌موو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا قورسایی بخه‌نه‌ سه‌ر كێشه‌ی سه‌ره‌كی، كه‌ نه‌هێشتنی تیرۆر و تیرۆریستانه‌. شانده‌كه‌ دووباره‌ ده‌ستخۆشی و پێزانینیان بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و نه‌به‌ردیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌ربڕی.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حكوومه‌ت له‌ به‌ریتانیا به‌شدار بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار