٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح قەلاب: ئەو هێزەی کە دەتوانێ داعش تێک بشکێنێ، تەنیا پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info
رۆژنامەنووس و سیاسەتوانى ئوردنى (ساڵح قەلاب)

هەولێر-KDP.INFO-  سیاسەتوان و وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی وڵات ئوردن، باوەڕی وایە کە، تاکە هێزێک دەتوانێت داعش لەناو بەرێت، بێگومان هێزى پێشمەرگەیە، ئەو جەخت دەکاتەوە کە، پێشمەرگە وەک پێشەنگى هێز لە بەرامبەر تیرۆریستانى داعشدا دەرکەوتووە. دەربارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، "(مەسعوود بارزانى) لەسەر ئاستى هەرێمایەتی و نێودەوڵەتى جێى متمانە و رێزى هەموو لایەکە و کەسیش ناتوانێت نکۆڵى لەم راستییە بکات.

لە دیدارێکى تایبەتدا بۆ گۆڤارى گوڵان، رۆژنامەنووس و سیاسەتوانى ئوردنى (ساڵح قەلاب) دەڵێت، "بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەو پرسیارە بکەم؟ ئایا چ هێزێک دەتوانێت داعش لەناو بەرێت؟ بێگومان هێزى پێشمەرگە، بۆیەش پێشمەرگە وەک پێشەنگى هێز لە بەرامبەر تیرۆریستانى داعشدا دەرکەوتوون، ئێستایش کە تورکیا رێگاى داوە پێشمەرگە بە ناو خاکەکەیدا بچێتە کۆبانى هۆکارەکەى ئەوەیە."
دەربارەی هەمان پرس زیاتر گوتی "هەتائێستا تورکیا لە پارتیى یەکێتیى دیموکراتى (پەیەدە)ى (ساڵح موسلیم) دڵنیا نییە، لەبەر ئەوەى حکوومەتى تورکیا پەیەدە وەک بەشێک لە پەکەکە سەیر دەکات، بۆیە لە روانگەی تورکیاوە ئەگەر چەک بدرێتە پەیەدە، گرفت بۆ تورکیا دروست دەکەن، لە بەرامبەردا تورکیا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە بەرێز (مەسعوود بارزانى) دڵنیان و متمانەى پێ دەکەن، کە فەرماندەی هەموو پێشمەرگەکانە، بۆیە تورکیا رێگەی دا پێشمەرگە وەک هێزێکى پێشەنگ بەرەو کۆبانى بروا."

لە درێژەى دیدارەکەیدا سیاسەتمەدارى دیارى ئوردنى (ساڵح قەلاب) گوتى: " دەخوازم بە راشکاوى بڵێم، بەرێز (مەسعوود بارزانى) لەسەر ئاستى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى جێگەى متمانە و رێزى هەموو لایەکە و کەسیش ناتوانێت نکۆڵى لەم راستییە بکات، تەنیا ئەگەر یەکێکى گێرەشێوێن و بێنەژاد و بەدنمەک خۆى لە ئاست ئەم راستییە گێل بکات، بۆیە ئەو بە سەرۆک و کەسایەتییەکى سەرکەوتوو دەژمێردرێت."

(ساڵح قەلاب) یەکێکە لە نووسەر و رۆژنامەنووسە دیارەکانى عەرەبە و لە حکوومەتى ئەوردنى وەزیری ڕاگەیاندن بووە، ماوەیەکیش راوێژکارى شا (عەبدوڵڵا)ى پادشاى ئوردنى هاشمى بووە.
قەلاب وەک شرۆڤەوان و نووسەرى سیاسى، لە دەرەوەى سیاسەتى عەرەبى و نێودەوڵەتى، بایەخێکى زۆرى بە کورد و سیاسەتەکەى داوە و چەند جارێک سەردانى هەرێمى کوردستانىشی کردووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار