سەرۆكی فەرەنسا: پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە

هەولێر--KDP.info سەرۆککۆماری فەڕەنسا(فرانسوا ئۆلاند) رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە، لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا، سەركەوتنی گەورەیان تۆمار كردووە، لە كاتێكدا سوپای عێراق نەیتوانیوە وەك پێشمەرگە بەرامبەر داعش، بجەنگێت.
سەرۆكی فەرەنسا (فرانسوا ئۆلاند)، دوێنی لە ئۆتاوا، لە میانەی پرێسكۆنفرانسێكی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی كەنەدادا، رایگەیاند كە، پێویستە سوپای عێراق، هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا سەركەوتوو بێت و، پێوەست بە پێشمەرگەیش گوتی، "پێشمەرگە، سەركەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆمار كردووە، سوپای عێراق، وەك پێشمەرگە نەیتوانی رووبەڕووی داعش ببێتەوە".
(ئۆلاند)، هۆشدارییش دەدات كە، پێشووتر وڵاتەكەی بە عێراقی راگەیاندووە، پێویستە سوپا سەرجەم پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت و، بەلای هەمووانەوە جێگەی متمانە بێت"، ئەو ئەمەیش بە هۆكارێك دەبینێت كە سوپای عێراق، نەیتوانیوە وەك پێشمەرگە بەسەر داعش سەركەوتوو بێت.
جێی ئاماژەیە، سەرۆكی فەرەنسا، 12-9-2014، سەردانی هەرێمی كوردستان كرد و، لەلایەن (سەرۆك بارزانی) لە پرێسكۆنفرانسێكی هاوبەشدا، پشتیوانی و هاوكارییەکانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
شاو کوردی




