ئەمساڵ حکوومەت 209 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان 209 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان(فاتیح مەولەوی زادە ) بە kdp.infoی راگەیاند: ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان 209 قوتابخانە نۆژەن کراوەنەتەوە، بە جۆرێک لە ھەولێر12قوتابخانە و لە سلێمانی 12قوتابخانە و لە دھۆکی 185قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە.
(فاتیح مەولەوی زادە) گوتیشی، تێچووی نوژەنکردنەوەی ھەر قوتابخانەیەک چوار ھەزار دۆلار بووە و کۆی گشتیی پارەی نوژەنکردنەوەی ھەموو قوتابخانەکانیش 836ھەزار دۆلار بووە .
بڵند ئیبراھیم




