٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، راسپاردەی بۆ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەبارەی بەشەبودجە ئامادە کردوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێکی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێم لە بەغدا ئامادە کردووە و ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و دەکرێتە راسپاردە و لەسەر ئەم راسپاردانەیش شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەن.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە kdp.infoی راگەیاند، دوێنێ، کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیان ئامادە کردووە، کە تەوەری سەرەکی بریتی بووە لە رپۆرتێک لەبارەی گیروگرفتی بودجەی ھەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق، راپۆرتەکە دوای نیوەڕۆ گەییشتووەتە دەست وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێم کە ھەردوو وەزیری دارایی و سامانە سرووشتییەکانن، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران داوای کاتی زیاتری کرد بۆ ئەوەی دیراسەی راپۆرتەکە بکەن.


سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، دانیشتنی پەرلەمان لەبەر ئەم ھۆکارە دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو، کە بڕیار بوو سبەی سێشەممە ئەنجام بدرێت.
زیاتر گوتی، ئەو راسپاردانەی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمەوە دەردەچن، دەدرێنە شاندی دانوستانکاری کورد، بۆئەوەی لەسەر ئەو راسپاردانە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا بکەن، چونکە پەرلەمان نوێنەرایەتیی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار