یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا، بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر لە بواری سه‌ربازى، ئه‌منى و مرۆیی و وزە لە هەولێرە

هەولێر-KDP.info- شاندێكى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا کە سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، دەڵێن، هاتوون لە بواری سه‌ربازى، ئه‌منى و مرۆیی، هاوکات بوارى ژێرخان و وزه‌دا هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و یه‌كیەتیى ئه‌ورووپادا هه‌بێت. شانده‌كه هه‌روه‌ها ڕێز و پێ‌زانین و هاوسۆزیى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپایان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان، لە ەبرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازى له شاندێكى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكى یه‌كه‌ى كارى ده‌ره‌وه‌ى نووسینگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا له یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا(هیووز مینگاریللى) كرد كه له ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانى به‌شه جیاجیاكان و باڵیۆزى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا له به‌غدا پێك هاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه ڕوونى كرده‌وه كه به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى ڕه‌وشى سه‌ربازى، ئه‌منى و مرۆیى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ده‌یانه‌وێ و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له‌م بوارانه‌دا و له بوارى ژێرخان و وزه‌دا له نێوان هه‌رێمى كوردستان و یه‌كیەتیى ئه‌ورووپادا هه‌بێت. شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌ددیاتى جیددى بووەته‌وه و كه‌وتووه‌ته ڕێزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆر و باوه‌شى بۆ سه‌دانهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووەته‌وه، بۆیه ڕێز و پێ‌زانین و هاوسۆزیى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپایان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
شانده‌كه هه‌روه‌ها باسیان له سه‌ردانى خۆیان بۆ به‌غدا كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه حكوومه‌تى عێراقیان هان داوه هه‌موو لایه‌ك و ته‌واوى پێكهاته‌كان به‌شدارى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى سیاسى بن و ده‌سته‌ڵاتى زیاتر بده‌نه ناوچه و هه‌رێمه جیاكانى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایش چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌گه‌ل توركیایش باسیان له هاوكارى و هه‌مانگیى نێوان ئانکارا و هه‌ولێر كردووه بۆ ڕێگه‌دان به‌و هێزانه‌ى پێشمه‌رگه كه بۆ پشتیوانى له كۆبانی، ده‌ر‌بازى ئه‌وێ بوون.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، سوپاسى سه‌ردان و تێبینییه‌كانى شانده‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا ڕۆڵێكى كاراى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر گێڕاوه و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى زیاتر و به تایبه‌تى چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه. ده‌رباره‌ى كه‌یسى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وێڕاى كه‌مى و سنوورداریى تواناكان، پێشوازى لێ كردوون و به‌ره‌وامیش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى، هه‌روه‌ها عێراقیش زیاتر به هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن.
پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و ئه‌ورووپا و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنى هێزى پشتگیریى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی، به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆى دیداره‌كه بوو.




