وه‌زیرى به‌رگریى عێراق، ڕۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.. هەوڵ دەدات دۆسێی پێشمەرگە لەگەڵ بەغدا چارە بکات

هەولێر-KDP.info- وه‌زیرى به‌رگریى عێراق(خالید ئه‌لعوبه‌یدى)، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك به‌شیك له سیستمى به‌رگریى عێراق ده‌بینێ، هاوکات رایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كێشه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هیواى خواست سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى هه‌موو كێشه‌كان.
ئەم قسانەی وه‌زیرى به‌رگریى عێراق(خالید ئه‌لعوبه‌یدى) و شاندى یاوه‌رى كه له سه‌رۆكئه‌ركانى سوپاى عێراق و به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگیى ئاساییشى ئه‌مه‌ریكایى له عێراق و پارێزگارى مووسڵ و چه‌ند ڕاوێژكار و به‌رپرسیارێكى سه‌ربازیى عێراقى و ئه‌مه‌ریكى پێك هاتبوو، لەو دیدارەدا بوون کە نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، بەڕێوە چوو.
له دیدارێكدا كه وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر هۆكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایه‌وه و وه‌زیرى به‌رگریى عێراق ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستان‌دا به‌رز نرخاند و به‌تایبه‌تى تیشكى خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى زوممار و ره‌بیعه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و ڕزگارکردنی ئه‌و دوو ناوچه‌یه لە‌ژێر چنگى تیرۆرتستانى داعشدا، به هه‌نگاوێكى گرینگ و مایه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌و، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك به‌شیك له سیستمى به‌رگریى عێراق ده‌بینێ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كێشه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هیواى خواست سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى شاندى هه‌ریمى كوردستان بۆ به‌غدا، ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى هه‌موو كێشه‌كان. هه‌روه‌ها باسى له پێویستیى به‌هێزكردنى تواناكانى سوپاى عێراق كرد و ڕایگه‌یاند ئێستا سوپا له دۆخى به‌رگرییه‌وه چووه‌ته دۆخى هێرشبردن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پشهاته سه‌ربازییه‌كان و گرینگیى به‌شداریپێكردنى هۆزه‌كانى عیراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستان‌دا و دروستكردنى هێزى به‌رگرى نیشتمانى له گه‌نجانى ناوچه جیاجیاكانى عێراق تاوتوو كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه دروستكردنى هێزى ناوچه‌یى له هۆز و خێڵه‌كان بۆ ئه‌م قۆناخه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆر، پێویسته و گاریگه‌ریى باشى له‌سه‌ر گۆڕینى هاوكێشه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر گۆڕەپانی جەنگدا ده‌بێت.
ڕۆڵى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى دژى داعشدا ته‌ورێكى دیكه‌ى قسه و باسى دیداره‌كه بوو، تیایدا ستاییشى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانى داعش كرا، كه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى كردووه‌ته سه‌ر جموجۆڵ و گواستنه‌وه‌ى هاتوچۆى ئه‌وان و سیستمی پشتیوانیى سه‌ربازیى ئه‌وانى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو په‌ك خستووه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان و خۆشحاڵى به سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى عیراق و شاندى یاوه‌رى، دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌ریى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له دژى پێگه و مۆڵگه‌كانى داعش، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین و شه‌ڕى دژى تیرۆر پێویستى به گۆڕینى ستراتیژى هه‌یه و ده‌بێ هێزه‌كانى سه‌ر زه‌وى و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیش له‌گه‌ڵ بۆمبارانه سه‌ربازییه‌كاندا، به‌هێز بكرێن و چه‌ك و تفاقى پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌شداربوونى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانى له هاوپه‌یمانیى نیوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆردا به گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌بوونى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌دا كاریگه‌ریى زۆرى ده‌بێت. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراقیش، ڕایگه‌یاند: ئێمه به گه‌شبینییه‌وه سه‌یرى دواڕۆژى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.




