مه‌سروور بارزانی: چوونمان بۆ كۆبانی به‌رگرییە له هاوخوێن و هاوره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه.. ته‌نیا گرفتێك كه هه‌یه، نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووه

هەولیر-KDP.info- لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی" الشرق الاوسط" ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان(مەسروور بارزانی)، ڕایگەیاند، بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ باشن، زۆر له‌و شوێنانه‌ی پێشتر داعش داگیری كردبوون، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رزگاریان بكاته‌وه. دەشڵت، ته‌نیا گیروگرفتێك، كه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووه، "ئێمه پێویستیمان به چه‌كی قوڕسی وه‌ك تانك، زرێپۆش، تۆپی دوورهاوێژ، هه‌لیكۆپته‌ر و ئامێری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كی دژه‌تانك هه‌یه."
لەو چاوپێکەوتنەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کراوەتەوە، (مەسروور بارزانی)، نایشارێتەوە کە، هاوپەیەیمانان به‌رده‌وام ده‌ڵێن هاوكاریی پێشمەرگە ده‌كه‌ن و نه‌یانگوتووه نایكه‌ن. دەشڵیت لەم بارەیەوە ئه‌وانیان بێ‌ئومێد نه‌كردووه، كه هیچیان بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه.
دەربارەی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی، (مه‌سروور بارزانی) ڕایگەیاند، "شه‌ڕكردن دژی تیرۆر خۆی گرینگه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆبانی هاوخوێن و هاوره‌گه‌زین، ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، ئه‌وان كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان، كه سنووریان به‌زاندووه و هیچ رێزێكیان بۆ سنوور نه‌هێشتووەته‌وه، ئه‌وان له زۆر وڵاتانی دنیا هاتوون و شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێكی ئازاد ده‌جووڵێنێ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات."
دەقی دیمانەکە:
• جه‌نابتان تازه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا چۆنه؟
(مه‌سروور بارزانی): بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ باشن، زۆر له‌و شوێنانه‌ی پێشتر داعش داگیری كردبوون، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رزگاریان بكاته‌وه. وره‌ی پێشمه‌رگه زۆر به‌رزه، توانیومانه به‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه زاڵ بین، كه له سه‌ره‌تاوه هه‌بوون، له هه‌مانكاتدا ئه‌وه دوژمنه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێت بۆ وه‌شاندنی گورز له پێشمه‌رگه درێخی ناكات. پێشمه‌رگه‌ش به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه له به‌رگریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
بوونی جه‌نابی سه‌رۆك له به‌ره‌كانی شه‌ڕ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بوو بۆ پێشمه‌رگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی له پلاندانان و سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه. ده‌توانم بڵێم ئێستا بارودۆخی پێشمه‌رگه زۆر باشه ته‌نیا گیروگرفتێك، كه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووه، ئێمه پێویستیمان به چه‌كی قوڕسی وه‌ك تانك، زرێپۆش، تۆپی دوورهاوێژ، هه‌لیكۆپته‌ر و ئامێری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كی دژه‌تانك هه‌یه.
وێڕای نه‌بوونی بودجه بۆ پێشمه‌رگه ( كه حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا بڕیویه‌تی)، پێشمه‌رگه هیچ كاتێك گله‌یی له‌وه نه‌كردووه و بێ به‌رامبه‌ر له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا له به‌رگریكردن به‌رده‌وامه. هاوكات خۆ پێشمه‌رگه‌ش كه‌سوكار و ماڵ و خێزانیان هه‌یه. وه‌ك ده‌زانن هه‌رچه‌نده به‌غدا له‌مه‌دا به‌رپرسیاره، چونكه ده‌بوو بودجه بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین بكات. وه‌ك ده‌زانن ئێستا وه‌رزی زستانه و پێشمه‌رگه له‌رووی جلوبه‌رگ و هاوكاریكردنی سه‌نگه‌ره‌كان پێویستی به هاوكاری زیاتر ده‌بێت.
• زۆرجار له هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و چه‌كانه‌ی گه‌یشتوون له ئاستی پێویستدا نین. ئایا له‌وباره‌وه ئاگاداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانتان كردۆته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان پێیان گوتووه و داوامان كردووه، كه پێویسته چه‌كی پێشكه‌وتوو بخرێته به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه بۆئه‌وه‌ی بتوانێ زووتر و خێراتر و به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌سه‌ر دوژمن زاڵ بێت و تێكی بشكێنێ.
ئه‌و چه‌كه‌ی ئێستا له به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هه‌مووی چه‌كی كۆنن، كه پێشترسوپای رژێمی پێشووی عێراق هه‌یبوون،تا ئێستا ئه‌و چه‌كانه‌ی له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه گه‌یشتوون ته‌نیا چه‌كی مامناوه‌ندی و ته‌قه‌مه‌نییه ، جگه له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه هه‌ندێ موشه‌كی دژه تانك بوون، شتێكی دیكه‌ی ئه‌وتۆ نه‌هاتووه، كه بتوانێ هاوسه‌نگی به‌ره‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه دابشكێنێ.
• وه‌ڵامی هاوپه‌یمانان بۆ داواكارییه‌كانتان چی بوو؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئێمه هاوكاریتان ده‌كه‌ین و نه‌یانگوتووه نایكه‌ین. دیاره ئه‌م وڵاتانه‌ش پێویستیان به هه‌ندێ یاسا و بڕیاری سیاسی هه‌یه، ئه‌وان ئێمه‌یان بێ ئومێد نه‌كردووه، كه هیچمان بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه، هیوادارین به په‌له ئه‌مه بكه‌ن، چونكه دوژمن چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكات پێشمه‌رگه به‌هێز بێت ئینجا هێرشمان بێنێته سه‌ر.
• رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئارامی و سه‌قامگیریی و ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندا چییه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه ئه‌وه‌ی بۆ دابینكردنی ئاسایش و هێمنایه‌تی و سه‌قامگیری وڵات له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ن. بۆ دابینكردنی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌وه‌ی پێمان كراوه كردوومانه. هه‌روه‌ها هاوكاری لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه، به‌ڵام خۆی له هیچ شوێنێكی دنیا مه‌سه‌له‌ی ئاسایش ره‌ها نییه. له‌م ناوچه‌یه‌دا، كه ته‌واوی ناوچه‌كه به دۆخێكی ناله‌بار ده‌ڕوات، كوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیار هاتۆته به‌رچاو، هه‌موو دنیاش دانی به‌وه‌دا ناوه.
بێگومان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به حوكمی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه ده‌كات، كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و هێمنایه‌تی وڵاته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه، رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌مه‌دا هه‌بووه.
• له ئێستادا ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش چییه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌ركی ئێمه به‌رقه‌راركردنی ئاساییش و سه‌قامگیری و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆره. هاوكات ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا ، له‌رووی دابینكردنی زانیاری خێرا و پێویست له‌كاتی خۆیدا ، هه‌روه‌ها له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه بۆردومانی موڵگه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن. دیسان له دابینكردنی ئه‌فسه‌ری مه‌یدانی بۆ هه‌موو هێله‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌حداسیاتی به‌ره‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی دیكه‌دا. لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی جێبه‌جێكردن وه‌كو ئاساییش و دژه‌تیرۆر به‌شدارییان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشدا كردووه، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاوه، كه پێشمه‌رگه هێشتا وه‌كو پێویست ئاماده نه‌بوو.
• جه‌نابی سه‌رۆك له چاوپێكه‌وتنێكیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه توركیا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به‌ڵام له ئاست ئه‌وه‌دا نه‌بوو، كه له وڵاتێكی هاوپه‌یمانی وه‌كو توركیا چاوه‌ڕێ ده‌كرا. چاوه‌ڕێی چیتان له توركیا ده‌كرد؟
(مه‌سروور بارزانی): توركیا وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ و لایه‌نێكی به‌شدار له گه‌شه‌ی ئابووری، چاوه‌ڕێی لێ ده‌كرا له‌رووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌وه پشتگیریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی هاوسنووره نزیكترین لایه‌ن بوو، كه ده‌یتوانی به خێرایی هاوكاریی سه‌ربازی بگه‌یه‌نه‌ته هه‌رێم. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه باسی بارمته‌كانی خۆیان له ده‌ستی داعش و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كرد و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، كه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگدان بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ئێمه پێمانوایه ده‌بوایه رۆڵێكی زیاتر له‌وه ببینێ، كه بینیان.
• پێشبینی ده‌كه‌ن سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی زیاتری لێ بكه‌وێته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه بوونی گرفتێك له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا نابینین. په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایین و به شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه ده‌چن.
• ئایا ئێستا له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی ئه‌منی له ژێر كۆنترۆڵ دایه؟
(مه‌سروور بارزانی): ده‌توانم بڵێم تاڕاده‌یه‌كی زۆر باری ئه‌منی سه‌قامگیره و له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌زمی ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كه بوونی ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی ئاواره، كه پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیاره‌كانی ئێمه‌دا نه‌بووه، ماوه‌یه‌كی ده‌وێ تا بزانرێت هه‌ریه‌كه چییه و چ ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانمان رێوشوێنێ تایبه‌ت بۆ ئه‌مه ده‌گرێته‌به‌ر. لێره‌دا بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه هه‌یه، له‌لایه‌ك دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بێئه‌وه‌ی گوشاری ئه‌منیان بخرێته سه‌ر، له‌لایه‌كی دیكه ئه‌و ئه‌ركه قوڕسه‌یه، كه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانماندا هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا گوشارێكی زۆری خستووەته سه‌ر داموده‌زگاكان، چونكه نامانه‌وێ خه‌ڵك هه‌ست به‌وه بكات، كه رژێمێكی پۆڵیسی له هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی ئه‌و سیستمه پێشكه‌وتوو و شارستانه بگرێته‌وه، كه له كوردستاندا هه‌یه.
داموده‌زگاكانی ئێمه سووره له‌سه‌ر دابینكردنی ئاساییش، له‌وه‌شدا تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووین و خه‌ڵكێكی زۆریش له‌ژێر چاودێری بوون، هه‌ندێكیش ده‌ستگیركراون، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یا نا راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه. ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه، له‌وه‌شدا به‌رده‌وامین.
• زانیاریتان له‌سه‌ر بوونی ژماره‌ی كورد له‌ناو داعش چییه؟
(مه‌سروور بارزانی): زۆربه‌یان ناسراون ده‌وروبه‌ری 200 كه‌سێك ده‌بن. هه‌ندێك له‌وانه پێشتر له سووریا له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان ماون و به‌رده‌وامن. به‌داخه‌وه ئه‌وانه خیانه‌ت له نه‌ته‌وه و ئایین و وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئێمه له بنه‌ماڵه‌كانیشیان زیاتر خه‌می ئه‌وانمانه، چونكه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك خه‌می منداڵی خۆی بێت، ناهێڵێ بچێ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه به‌شداریی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بكات. چونكه به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ داعش به واتای سه‌رگه‌ردانی دێت.. ئه‌گه‌ر گومان بكه‌ین یه‌كێك بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته ناو داعش قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێ بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێ بگیرێ، مه‌ترسییه‌كانی ده‌خرێته به‌رچاو، ئه‌وه‌شی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوات به‌پێی یاسا رێگری لێ كراوه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و روبه‌ڕووی یاسا بووەته‌وه. ئه‌وانه‌ی په‌شیمانیش بوونه‌ته‌وه دیسان به رێگه یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. ئه‌وانه‌شی هه‌ر له‌گه‌ڵ داعش ماونه‌ته‌وه و گوێیان به هیچ ئامۆژگاریه‌ك نه‌داوه، به‌پێی یاسای وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
• له‌ماوه‌ی رابردوودا پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ردا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، گه‌وره‌ترین ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له كام به‌ره‌ی شه‌ڕدا بوو؟
(مه‌سروور بارزانی): گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر سنووری دهۆك و مووسڵ هه‌بوو، كه له شنگاله‌وه تا خاڵه سنووریه‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراق و سوریا درێژ ده‌بێته‌وه. به حوكمی نزیكی ئه‌م ناوچه‌یه له سنووری سوریا هاتوچۆكۆدن و گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان و هێنانی هێز بۆیان ئاسانتره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌عاجه‌وه هاتنه ته‌له‌عفه‌ر و دواتر توانیان گه‌مارۆی شنگال بده‌ن و بێن بۆ ناوچه‌كانی زوممار و شوێنی دیكه. هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆریشیان خسته سه‌ر به‌نداوی مووسڵ، له ناوچه‌كانی وه‌ك مه‌خموور، گوێڕ، داقوق، مه‌لا عه‌بدوڵڵا و جه‌له‌ولا و شوێنی دیكه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بوو، به‌ڵام زۆربه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سوریا و عێراق بوو. كه به‌داخه‌وه، كاره‌ساتی شنگالی لێكه‌وته‌وه و هه‌موومانی هه‌ژاند. ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه كه شنگال و هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان رزگار بكه‌ین.
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش، كه له ماوه‌ی رابردوو له چه‌ند شوێنێك به‌دیهات، ده‌توانم بڵێم له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بوو. بۆ نموونه شكاندنی دوژمن له مه‌خموور و گوێڕ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو، چونكه دورخستنه‌وه‌ی دوژمن له (هه‌ولێر) پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو. دواتر له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له چیای زه‌رتك، كه ئه‌م چیایه له‌رووی ستراتیژیه‌وه زۆر گرنگه، پێشمه‌رگه توانی به ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر سه‌ركه‌وتووانه كۆنترۆڵی بكات. پاشان گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی موووسڵ دێت، هه‌رچه‌نده به‌نداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كوردستانه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت خێر‌و بێری ئه‌م به‌نداوش بۆ مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه، به‌ڵام بایه‌خی ستراتیژیی به‌نداوه‌كه بۆ ئێمه و بۆ هاووڵاتیانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وای له وڵاتانی جیهان كرد داوا له پێشمه‌رگه بكرێ، كه كۆنترۆڵی به‌نداوه‌كه بكات و داعشی لێ وه‌ده‌ر بنێ. هه‌روه‌ها رزگاركردنی ره‌بیعه و ژماره‌یه‌ك گوند و پرۆژه‌ی ئاوی جه‌زیره و ناحیه‌ی زوممار و 16 گوندن بوو، ئه‌وانه هه‌موویان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ن كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌دیمان هێناون.
ئێستا جیهان توانای پێشمه‌رگه‌ی له‌شه‌ڕ بۆ ده‌ركه‌وت، كه چه‌نده، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌و توانا ساده‌یه بوو، كه له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوو.
• پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال و ته‌له‌عفه‌ر رزگار بكرێن؟
(مه‌سروور بارزانی):ئه‌مه‌ش رووده‌دات، ئامانجمان ته‌نیا رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه نییه، به‌لكو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌شه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێستا زۆر ناوچه رزگار كراون، به‌ڵام شوێنێكی وه‌ك ته‌لكێفی نزیك مووسڵ ،ئه‌گه‌ر رزگاریش بكرێن خه‌ڵكه‌كه‌ی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر حوكمی تۆپبارانی دوژمن دایه. ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی فره‌وانتره و په‌نا به‌خوا به رزگاركردنی مووسڵ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌شی به‌دوادا دێت.
لێره بابه‌تێكی سیاسی دێته پێش، ئه‌و سنووره‌ی كه كوردستانه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین و هیچ حه‌ساسیاتێكی تێدا نابینین كه پێشمه‌رگه بچێته ناویان و رزگاریان بكات، به‌ڵام هه‌ندێ شوێن هاوبه‌شه یا له‌وانه‌یه زیاتر هاووڵاتی عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جی بێت، ئێمه نامانه‌وێ ئینتباعێكی وا دروست بێت، كه كورد چاوی له‌وه‌یه له خاكی خۆی زیاتر ده‌ست به خاكی دیكه بگرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌موو خاكی كوردستان رزگار بكه‌ین و به‌شداریش بین له رزگاركردنی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. به‌ڵام رزگاركردنی ئه‌م ناوچانه به ته‌نیا به پێشمه‌رگه ناكرێ، به‌لكو پێویستی به هه‌وڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق له‌مباره‌وه زیاتر رۆڵ ببینێ له‌وه‌ی تا ئێستا كردوویه‌تی.
• ئایا ده‌كرێ بڵێین ئێستا داعش هێزی هێرش بردنی به‌ته‌واوی له‌ده‌ستداوه؟
(مه‌سروور بارزانی): نه‌خێر ناتوانین ئه‌مه بڵێین، به‌ڵام ده‌كری بڵێین توانی هێرش بردنی لاواز بووه و هێشتا زووه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هێزه‌كه‌ی بكه‌ین.
• ئایا ده‌كرێ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ڕ، عه‌شیره‌تی دیكه‌ش بگرێته‌وه و بهێنرێته ناو هه‌وڵه‌كه؟
(مه‌سروور بارزانی): هیوادارین ئه‌مه بكری، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویمان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ڕ هه‌یه، رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ش ده‌ریانخست كه عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ڕ دژایه‌تی كورد ناكه‌ن، كوردیش بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی شه‌مه‌ڕ قوربانی داوه. هیوادارین ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ل عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌بێت.
• هاوكاریی عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێكدایه؟
(مه‌سروور بارزانی): له ڕاستیدا من شتێكی وام نه‌بینیووه، كه شایه‌نی باسكردن بێت به‌داخه‌وه به‌غدا ده‌بوایه زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه پێشكه‌ش بكات. حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ساڵێك به‌ناوی بودجه‌ی سیادی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بودجه ته‌رخان ده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات. ئێستا ده‌بوایه به‌شێك له‌و ئیمكاناته بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر خه‌رج بكات، ده‌بوایه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی خێراتر و زیاتر بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌مجۆره‌مان نه‌بینیوه. ئه‌مه‌ش جێی پرسیاره، كه بۆچی ئه‌و هه‌موو ساڵه عێراق نه‌یتوانیووه ئیمكانیه‌تێكی وا بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات بتوانێت به‌رگری له به‌شێك له‌م وڵاته بكات كه عێراق به‌ئی خۆی ده‌زانێ.
• گرینگیی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی له چیدا ده‌بێته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): شه‌ڕكردن دژی تیرۆر خۆی گرینگه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆبانی هاوخوێن و هاوره‌گه‌زین، ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، ئه‌وان كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان، كه سنووریان به‌زاندووه و هیچ رێزێكیان بۆ سنوور نه‌هێشتووەته‌وه، ئه‌وان له زۆر وڵاتانی دنیا هاتوون و شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێكی ئازاد ده‌جووڵێنێ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و به‌رگری له دیموكراسی و ئازادی بكات. چوونی هێزی پێشمه‌رگه له رووی مه‌عنه‌وی كاریگه‌ری هه‌یه و ده‌كرێ له مێژوودا به‌بێ وێنه وه‌سف بكرێ. هه‌رچه‌نده پێشتریش له مێژووی كورددا ئه‌مه كراوه، به‌ڵام به‌م شێوه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌م یه‌كده‌نگی و پشتگیرییه له‌ناو رێزه‌كانی كوردا نه‌بووه. وه‌ختی خۆی جه‌نابی بارزانی به هێزێكه‌وه به‌هانای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد چوو.
له‌لایه‌نی دیكه‌وه له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك به‌ره‌ی دوژمن لاواز بوو له شوێنێكی دیكه به‌ره‌ی خۆت به‌هێز ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له كۆبانی گورزی زیاتر له دوژمن بده‌ین، كه‌واته ئه‌م دوژمنه لێرەیش لاوازتر ده‌بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست رێگه نه‌درا پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ری شه‌ڕكه‌ر، بچێ بۆ كۆبانی له‌سه‌ر داوای ئه‌و براده‌رانەی كه له‌وێ به‌رگری له كۆبانی ده‌كه‌ن، گوتیان ئێمه به‌س پێویستیمان به هێزی پشتیوانی هه‌یه.
• جه‌نابت به‌یانی سه‌ردانی ئه‌وڕووپا ده‌كه‌یت، به‌رنامه‌تان چیه بۆ ئاماده‌بوونت له په‌رله‌مانی یەکیەتیی ئه‌وڕووپا؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌مه دوو سێ جاره به فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی یەکیەتیی ئه‌ورووپاوه بانگهێشت ده‌كرێم بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه، له‌وێ وتارێك له‌سه‌ر بارودۆخ و پێویستی هێزی پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش گرنگه چونكه زۆر له وڵاتانی ئه‌وڕووپی له‌م هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دژ به داعش به‌شدارن.
• گرینگیی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ له چیدا ده‌بێته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): شه‌ڕكردن دژی تیرۆر خۆی گرنگه، به حكومی ئه‌وه‌ی هاوخوێن و هاوره‌گه‌زین، ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، خه‌ڵكی كۆبانێش كوردن و كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، كه سنووریان به‌زاندووه و هیچ رێزێكیان بۆ سنوور نه‌هێشتۆته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی جیاواز گه‌یشتوونه‌ته یه‌كدی و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ داعشه له زۆر وڵاتانی دنیا هاتوون و شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن،جا لێره بێت یا له كۆبانێ ئه‌مه له خۆیدا هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێكی ئازاد ده‌جولێنێ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و به‌رگری له دیموكراسی و ئازادی بكات و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ یارمه‌تی خوشك و برایانی خۆی بدات. ئه‌وان رێز له سنوور ناگرن. بێگومان ئێمه‌ش به‌هانای خوشك و برایانی خۆمانه‌وه ده‌چین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ ده‌یكه‌ین جا له كۆبانێ بێت یا له شوێنێكی دیكه.
چوونی هێزی پێشمه‌رگه له رووی مه‌عنه‌وی كاریگه‌ری هه‌یه، كه له مێژوودا له‌وانه‌یه كه‌موێنه بێت. هه‌رچه‌نده پێشتریش له مێژووی كورددا ئه‌مه كراوه، به‌ڵام به‌م شێوه‌ی كه ئێستا ئه‌م یه‌كده‌نگی و پشتگیرییه له‌ناو رێزه‌كانی كوردا هه‌یه، نه‌بووه. وه‌ختی خۆی جه‌نابی بارزانی به‌هێزێكه‌وه به‌هانای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد چوو. واته له مێژوودا هه‌بووه. له‌لایه‌نی دیكه‌وه له رووی سه‌ربازیه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك به‌ره‌ی دوژمن لاواز بوو له شوێنێكی دیكه به‌ره‌ی خۆت به‌هێز ده‌كه‌ین.ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له كۆبانێ گورزی زیاتر له دوژمن بده‌ین كه‌واته ئه‌م دوژمنه لێره‌ش لاوازتر ده‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست رێگه نه‌درا پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ری شه‌ڕكه‌ر بچێ بۆ كۆبانێ. پێشتر ئه‌م داوایه كرا و جه‌نابی سه‌رۆك ئاماده‌یی ده‌ربڕی و خه‌ڵكێكی ئاماده‌ش هه‌بوو بچێ له‌وێ شه‌ڕ بكات. به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئه‌و براده‌رانه‌ی كه له‌وێ به‌رگری له كۆبانێ ده‌كه‌ن، گوتیان ئێمه به‌س پێویستیمان به‌هێزی پشتیوانی هه‌یه و پێویستیمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر نییه. له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا هێزی پشتیوانیان بۆ ره‌وانه‌كراوه، ئێستاش له شوێنه‌كانی خۆیانن و له شه‌وی شه‌ممه‌وه ده‌ستیان به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش كردووه و كاریگه‌ریشیان هه‌بووه.
( ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامه له لایه‌ن رۆژنامه‌كه دانه‌نراوه)
• جه‌نابت به‌یانی سه‌ردانی ئه‌وڕووپا ده‌كه‌یت، به‌رنامه‌تان چییه بۆ ئاماده‌بوونت له په‌رله‌مانی یەکیەتییی ئه‌وڕووپا؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌مه دوو سێ جاره به فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی یەکیەتیی ئه‌ورووپاوه بانگهێشت ده‌كرێم، پێشتر له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه دوامانخست، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سوور بوون و گوتیان ده‌مانه‌وێ له په‌رله‌مانی یەکیەتیی ئه‌وڕووپا له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه قسه بكه‌ین، منیش به پێویستم زانی هه‌م بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌یه، هه‌م ئه‌م پێویستیانه‌ی پێشمه‌رگه و كورد هه‌یه‌تی چ له رووی سیاسی بێت یا سه‌ربازی بێت، چونكه زۆر له وڵاتانی ئه‌وڕووپایی له‌م هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دژ به داعش به‌شدارن. واته باشه مرۆڤ راسته‌وخۆ بتوانێ هه‌ندێ له‌م بیروبۆچوونانه‌ی له‌گه‌ڵدا ئالۆگۆڕ بكات و ئه‌و راستیانه‌یان بخاته به‌رچاو به ئومێدی ئه‌وه‌ی زیاتر یارمه‌تی كوردستان و پێشمه‌رگه بده‌ن.




