٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش هەموو شتێکى مینرێژ کرووە، کارەباى تێک داوە و پردەکانى تەقاندوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار–KDP.info-  پاش ئەوەى شاروچکەى زوممار بە تەواوى لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە لە تیرۆریستانى داعش ئازاد کرا، لە ئیستادا خەڵکى ئەو ناوچەیە دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانى خۆیان، بەڵام  زۆربەى شوێنەکانى ئەو ناوچەیە لەلایەن تیرۆریستانەوە مینڕێژ کراون و بە هۆیانەوە زیانی بە داوای خۆیدا هێناوە.
بەرپرسى ناوچەى دیجلەى پارتیی دیموکراتى کوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بەkdp.info-ى ڕاگەیاند: تیرۆریستانى داعش لە کاتى دەستبەسەرداگرتنى شارۆچکەى زومماردا، هەموو شتێکیان مینرێژ کردووە، بگرە لە دەرگاى ماڵ و ژوورەکان و ئامێرى ساردکەرەوە و زۆربەى کەلوپەلەکانى ناو ماڵدا، مین و تی ئێن تییان لێ بەستوون، کە بە هۆیانەوە و لەوەتەی زوممار ڕزگار کراوەتەوە، 8 کەس لە سنوورى ئێمە شەهید بوون." 
(حەسەن خەلۆ) گوتیشى: "لەگەڵ ئازادکردنى شارٶچکەى زوممار لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە، هاوەڵاتیانى ئەو سنوورە هەر زوو ویستیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکى خۆیان و زۆربەى ئەو خێزانانەى گوندەکانى سنوورى ئێمە، گەڕاونەتەوە، هەر چەندە تیمەکانى ئەندازیارى مین لەئیستادا خەریکى پاککردنەوەى مینن، بەڵام بە هۆی زۆریى مینەکانەوە کارەکانیان بە هێواشى بەڕێوە دەچن."
(خەلۆ) زیاتر گوتى: تیرۆریستانى داعش پردە سەرەکییەکانى شارۆچکەى زومماریان تەقاندوونەتەوە و لە ئیستادا بەڕێوبەرایەتیى ڕێگەوبانی دهۆک خەریکى چاککردنەوەیانن و هەروەها ستوونى کارەبایشیان کەواندوون بۆ ئەوەى کارەبا لەو شارۆچکەیەدا ببرێت کە لە بەنداوى مووسڵەوە بۆی کێشراوە."
ناحیەى زوممار دانیشتوانەکەى نزیکەى 50 هەزار کەسە و دەکەوێتە 60کم باکوورى رۆژئاواى پارێزگاى مووسڵەوە. رۆژى 26ى مانگى رابردوو، لە هەڵمەتێکی قارەمانانەدا هێزەکانى پێشمەرگە لە تیرۆریستانى داعشیان پاکیان کردەوە و بە تەواوی ئازادیان کرد.

نەشوان بەرزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار