٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیدارێکی نێوان (سەرۆک بارزانی) و (شێخ ئەحمەد عاسی)، سەرکەوتنی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)  و سەرۆکی پێشووی ئیئتلافی نیشتمانی سووریا (شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا)، بارودۆخی سیاسی، ئەمنیی عێراق و سووریا و ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆریستان، تاوتوو کرد و، سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا بەرز نرخێندران.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) ، پێشوازی لە (شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا) سەرۆکی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ(د. ڕۆژ نووری شاوێس) و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان(فازل میرانی) ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سووریا و ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆریستان خرایە بەر باس و گفتوگو و، سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بەرز نرخێندرا.
هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەی تیرۆریستان بە تایبەت ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر سەقامگیری و داهاتووی ناوچەکە تاوتوو کرا و بیروڕا لەبارەی چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هاوکات هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ڕێشەكێشكردنیان هەوڵێكی هاوبەشی هەمەلایەنەی پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار