نێچیرڤان بارزانی: قەڵای هەولێر بوو بە موڵکی مرۆڤایەتی.. لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی دارایی چارە دەکەین
__2014_11_02_h20m20s50__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) رایدەگەیەنێت، هەولێر دەبێتە موڵکی مرۆڤایەتی و، سوپاسی خەڵک، حکومەت، یونسکۆ هەموو لایەک دەکات کە، بەم پرسەوە ماندووبوونیان کێشاوە، هاوکات دڵنیایی دەدات کە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، گرفتی دارایی چارە دەکرێت.
هەرێمی کوردستان لە بریتی هەموو دونیا بەرگری لە بەها بەنرخەکانی جیهان دەکات
لە میانەی، ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) لە مەڕاسیمی ناساندنی قەڵای هەولێر بە جیهان، کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەرێوەچوو، سەرۆکوەزیران دەڵێت: "بەختەورەم کە لەم ڕێوڕەسمەدا پێکەوە دەبینە شاهیدی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان، هەنگاوێکی دیکەی گەورە بەرە و جیهان کە، ناساندنی قەڵای دێرینی هەولێرە، وەک بەشێک لە کەلەپووری جیهان.. سەربەرزی و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەلێر، عێراق، ڕۆژهەڵات، جیهان و، ڕووداوێکی گرینگە و جێی شانازییە." گوتیشی، قەڵا بۆ پاراستنی هەولێر و خەڵکەکەی قەڵغانێک بووە و، سەربەرز و سەرفراز، لەنێو ئەم شارە خۆشەویستەدا ماوەتەوە. تەوەرێکی دی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەبابەت جەنگی تیرۆر بوو و، ئاماژەییدا کە، کوردستان بووەتە هێڵی پێشەوەی جەنگی دژ بە تیرۆر و، لە بریتی هەموو دونیا بەرگری لە بەها بەنرخەکانی جیهان دەکەن، سڵاوی خۆیشی بۆ هەموو ئەو بەرگریکارانەی لە بەرەکانی جەنگن و، داکۆکی لە خاکی کوردستان و، بەهاکانی هەموو دونیا دەکەن، نارد.
لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی دارایی چارەسەر دەکرێت
لەبابەت پێشمەرگەوە (نێچیرڤان بارزانی)، رایدەگەیەنێت کە، پێشمەرگە پێویستی بە چەکی قورس، ڕاهێنان و کۆمەکی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە گشتی هەیە و، سوپاسی ئەو وڵاتانەیشی کرد کە، پشتیوانی هەرێمیان لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا کردووە و، چاوەڕوانی زیاتریشی لێ خواستن. دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بوو کە، ئاماژەی بە دەستەڵاتدارانی پێشووی بەغدا کرد لە سیاسەتێکی هەڵەی دۆڕاودا کە قوتی خەڵکی کردووەتە کارتێکی گوشار و بە پاساوی ئەوەی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆ نەوتی فرۆشتووە، ئەمەیشی بە دوور لە راستیی لێکدایەوەو رایگەیاند کە، دوای بڕینی قوتی خەڵک، هەرێم نەوتی فرۆشتووە، بەڵام خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان شکستیان بەو کارتە گوشارە بردووە. (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی هاووڵاتیان و کارمەندانی هەرێمی کوردستان و، خاوەنکار و بازرگانانیشی کرد کە، سەرباری گرفتی بودجە لە پرۆژەکانیان بەردەوامن، جەختیشی کردەوە "حکوومەت لە داهاتووی نزیکدا قەیرانی دارایی چارە دەکات و مووچەخۆرانیش دڵنیا دەکاتەوە کە مووچەکەیان نافەوتێ و، تەواوی مووچەکانیان وەردەگرن."
هەولێر دەبێتە موڵکی تەواوی مرۆڤایەتی
دەربارەی پرسی هاوبەشی لە عێراق و بەشداریی لە حکوومەتی نوێ‌دا ڕایگەیاند، ئێمە لە هەرێمی کوردستاندا، کە هەر وەک چۆن بە هەموو لایەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌مان پێک هێنا، بە هەمان شێوە هەموان پێکەوە چووین، تا لە حکوومەتی نوێی عێراق هاوبەشی ڕاستەقینە بین و، بتوانین لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا کێشەکانمان چارە بکەین و دەڵێت: " دووپاتی دەکەینەوە، هەرێم ئامادەیە کێشەکان لەسەر بنەمای تێگەییشتن لە واقیعی دۆخی عێراق و، هەرێمی کوردستان چارە بکات، تا بۆ تەواوی عێراق سوودی هەبێ و لە بەرژەوەندیی هەمواندا بێ."
پاش لێدوانەکەی و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەرۆکوەزیران هاوکات رایگەیاند، "بە هیواین بەغدایش هەمان ئامادەیی بۆ چارەکردنی کشێەکان هەبێ، هیواداریشین کە، بە زوویی بودجەی هەرێم بنێرن." گوتیشی "بڕیار نییە، نووسینگەی سۆمۆ، لە هەرێمی کوردستاندا بکرێتەوە."
دەربارەی ناساندنی قەڵای هەولێر بە جیهان، سەرۆکوەزیران (نێچیران بارزانی) جەختی کرد: "هەولێر دەبێتە موڵکی تەواوی مرۆڤایەتی، سوپاسی خەڵک و حکوومەت بە یونسکۆ ڕادەگەیەنم، سوپاس بۆ ئەوانەی کە بەم پرسەوە ماندوو بوون، سوپاس بۆ ئەو وڵاتانەیش کە، لە بەجیهانی ناساندنی قەڵای هەولێردا ڕۆڵیان هەبووە، سوپاس بۆ پارێزگاری هەولێریش." هاوکات گوتی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی گشتیی یونسکۆ خاتوو (ئێرینا باکۆبا)، بەخێر بێ بۆ هەولێر و ڕۆڵت بەرز دەنرخێنین".
پارێزگاری هەولێر: رۆڵی سەرۆک وەزیران بەرزدەنرخێنین
پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) کە ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو، رایگەیاند لە شوێنەکانی دیکەی عێراق، شوێنەوارەکان لە مەترسیی لەبەینچووندان، بەڵام لێرە، لە هەرێمی کوردستاندا، بە جیهانیناساندنی قەڵای هەولێر، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ حکوومەت و کوردستانیان، ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی کوردستانیشی لە بایەخدان بە شوێنەوار و کەلەپووری کوردی بەرز نرخاند کە هەردەم لەو بوارەدە هەوڵی زۆری هەبووە. پارێزگاری هەولێر دەڵێت،"دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامەیەی کە لە واری جێبەجێکردندایە، قەڵا و دەوروبەری دەبێت بە یەکێک لە شوێنەوارە سەرنجڕاکێشەکانی دنیا و، وەک پایتەختی وڵاتان دەبێ بە داون تاون کە سەرنجی گەشتیاران بە لای خۆیدا کێش دەکات." لای خۆیەوە بەڕیوەبەری ڕێکخراوی یونسکۆ خاتوو(ئێرینا باکۆبا) ڕایگەیاند، کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بە چاوی خۆیان دەبینین و دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرد لە بەجێگەیاندنی پڕۆژەی گرینگ لە هەرێمی کوردستان و سوپاسی بۆ (سەرۆک بارزانی) نارد کە، رۆڵێکی گەورەی لە ناوچەکەدا گێڕاوە.
دەقی وتاری سەرۆکوەزیران لە مەراسیمەکەدا:
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، میوانه ئازیزه‌کان، ئێواره‌تان باش و هه‌موو لایه‌کتان زۆر به خێر بێن..
خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رم که له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا پێکه‌وه ده‌بینه شاهیدی سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کوردستان، شاهیدی هه‌ڵنانی هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گه‌وره و گرنگی کوردستان به‌ره‌و جیهان، که ناساندنی قه‌ڵای مێژوویی و دێرینی هه‌ولێره وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی و به‌شێک له که‌له‌پووری مێژوویی و که‌لتووریی مرۆڤایه‌تی و دونیا.
ناساندن و جێگیربوونی ناوی قه‌ڵای هه‌ولێر له لیستی جیهانیی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی دنیادا، سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ولێر و کوردستان و هه‌موو عیراق، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ڕووداوێکی گرنگ و پڕ به‌هایه.
قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌و شوێنه‌یه به درێژاییی زیاتر له شه‌ش هه‌زارى ساڵی ته‌مه‌نی، ڕه‌گه‌کانی له قووڵاییی مێژوودا داکوتاوه، ده‌یان شارستانی و ده‌سه‌ڵاتی جیاجیای ئیمپراتۆر و شا و سه‌رکرده‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ی به‌ڕێ کردووه و، له هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مێکدا هه‌میشه بۆ پاراستنی هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک قه‌ڵغانێک بووه. هه‌ره ترسناکترین هێز و سوپای داگیرکه‌رانی تێک شکاندووه و، خۆی وه‌ک هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز له ناوجه‌رگه‌ی ئەم شارە خۆشەویستەدا ماوه‌ته‌وه.
له مێژووی نزیکیشدا قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌یان که‌سایه‌تیی ناودار و لێهاتووی له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ کوردستان پێگه‌یاندووه و، شێوازی ژیان و که‌لتوور و که‌له‌پووری قه‌ڵا، بۆته به‌شێکی دیار و سه‌ره‌کیی پێکهاته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریی هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که قه‌ڵای هه‌ولێر، یان وه‌ک هه‌ولێرییان پێی ده‌ڵێن "قه‌راتی هه‌ولێرێ" له سه‌دان شیعر و گۆرانی و، له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دیار و به‌رچاوی هه‌بێت. بۆیه مافی هه‌ولێر و هه‌ولێرییان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه که ئه‌مڕۆ شانازی به‌م ده‌ستکه‌وته‌وه بکه‌ن و سه‌ربڵند بن به‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌چێته ڕیزی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهانی و ده‌بێته موڵکی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ له دڵه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیی خۆم و حکوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش بکه‌م بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمیسیۆنی باڵای نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر و به‌تایبه‌تى سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌که به‌ڕێز کاک "دارا یه‌عقووبی" و هاوکارانی، که له پرۆسه‌ی ناساندنی قه‌ڵادا وه‌ک شوێنه‌وارێکی جیهانی زۆر ماندوو بوون. بۆ ده‌سته‌ی شوێنه‌واره‌کانی عیراق، نێرده‌ى هه‌میشه‌ییى عیراق له یوونسکۆ، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵادا به‌شدارن و بەتایبەتی سوپاسی پارێزگاری خۆشەویستی هه‌ولێر و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و ئه‌و وڵاتانه‌ش دەکەم، که ده‌نگیان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر دا، تاکوو بچێته لیستی شوێنه‌وارى جیهانییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م بۆنەیەدا ڕێگەم بدەن بە ناوی خەڵکی کوردستان، بە ناوی خەڵکی هەولێرەوە به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی یوونسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خاتوو "ئیرینا باکۆڤا" بکه‌م، که له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌یه و له‌م که‌یسه‌دا هاوکارییه‌کی زۆری کردووه. سوپاسی ده‌که‌ین و زۆر به خێر بێن بۆ کوردستان و بۆ عیراق.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
ڕاسته ئێمه ئێستا له ڕێوڕه‌سمێکی که‌لتووریی گرنگداین و سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین، به‌ڵام له ڕۆژێکی ئاوادا ناکرێت باس له بارودۆخی وڵات و ناوچه‌که نه‌که‌ین، که به‌ره‌نگاری تیرۆرێکی دڕنده‌ی تاریک و ڕه‌وشێکی سه‌خت بۆته‌وه. ڕه‌وش و بارودۆخێکی وا که کوردستان بۆته هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆر و، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان ئێستا له جیاتی هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی، به‌رگری له خاک و خه‌ڵکی کوردستان و جیهان و له نرخ و به‌هاکانی دنیای ئازاد ده‌که‌ن و، ڕۆژانه له‌و پێناوه‌دا شه‌هید و بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوشک و براکانیان بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، پێکه‌وه تێده‌کۆشن و به‌رگری ده‌که‌ن. سڵاو و ڕێزمان بۆ هەموو ئەو قارەمانانە کە ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕدا بۆ بەرگری لە وڵات و خاک و نیشتیماند، شەونخوونی دەکەن.
له‌م بارودۆخه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی نیشتمانیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵک و پێکهاته‌کانی کوردستاندا، که وه‌ک هه‌میشه مه‌رجی یه‌که‌می هه‌موو سه‌رکه‌وتنێکمانه، پشتگیری و هاوکاریی دۆستانمان له جیهان و ناوچه‌که‌ش، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، که به‌رگرییه‌کی نه‌به‌ردانه ده‌کات و به ڕۆحییه‌تى "یان کوردستان یان نه‌مان" له سه‌نگه‌ردایه، ده‌ستپێشخه‌ری بخاته‌وه ده‌ستی خۆی و ڕۆژانه له پێشڕه‌ویدا بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ شکست به تیرۆریستان بێنێت.
بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر و شکستی زیاتری تیرۆریستانیش، پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌کی قورس و ڕاهێنان و هاوکاریی زیاتری دۆستان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی هه‌یه. هه‌ر لێره‌وه دووباره سوپاسی هاوپه‌یمانان و هه‌موو ئه‌و دۆستانه ده‌که‌ین که له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه پشتگیری و هاوکارییان کردووین و بە دڵنیاییەوە چاوه‌ڕێی هاوکاریی زیاتریان لێ ده‌که‌ین.
لایه‌نێکی دیکه‌ی سه‌ختیی بارودۆخه‌که ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حکوومه‌تی فیدرالی عیراق بودجه و مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستانی بڕیوه و له سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی دۆڕاودا، قووتی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه‌ته کارتێکی فشار، بۆ ئه‌وه‌ی له ناکۆکی و کێشه سیاسییه‌کاندا له دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به کاری بهێنێت، ئه‌مه‌ش به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی فرۆشتووه! که له هه‌موو ڕاستییه‌که‌وه دووره و دواى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، ئینجا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى به فرۆشتنى نه‌وت کردووه.
به‌ڵام خۆڕاگریی هاووڵاتیانی کوردستان و به‌رگه‌گرتنی بێ بودجه‌یی و بێ مووچه‌یی، شکستی به سیاسه‌تی ئه‌وانه هێنا که له ئه‌نجامی هه‌ڵه و مامه‌ڵه و سیاسه‌ته چه‌وته‌کانیان، هه‌موو عیراقیان تووشی کاره‌ساتێکی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی کرد.
لێره‌وه پڕ به دڵ سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاووڵاتیان و کارمه‌ندان و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان دووپات ده‌کەمه‌وه که به‌رگه‌یان گرتووه و ده‌گرن، سوپاسی خاوه‌نکار و کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌که‌ین، که وێڕای نه‌بوونی بودجه‌ش ده‌ستیان له کار هه‌ڵنه‌گرت و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و ئه‌نجامدانى کار و پرۆژه‌کان به‌رده‌وام بوون.
هه‌ر لێره‌وه دەمەوێ به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بڵێم: دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی بەردەوام دەبێت وهیوادارە له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر ببێت. هه‌روه‌ها دووباره هه‌موو کارمه‌ندان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که هیچ مووچه‌یه‌کیان نافه‌وتێت و هه‌مووان ته‌واوی مووچه‌کانیان وه‌رده‌گرن.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
وه‌ک چۆن له هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێتی و یه‌کڕیزیمان پاراست و هه‌موومان پێکه‌وه حکوومه‌تمان پێکهێنا، زۆر پێداگیریمان له‌وه کرد که به هه‌مان شێوه هه‌مووان پێکه‌وه به‌شداری له حکوومه‌تی تازه‌ی عیراقی فیدرالدا بکه‌ین. دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه و ئاماده‌یه هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى تێگه‌یشتن له واقیعى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات.
ئێمه ئه‌م به‌شدارییه له حکوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا به ده‌رفه‌تێک ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بێته پێشه‌وه و، بگه‌ینه چاره‌سه‌رێک که سوودی بۆ ته‌واوی عیراق هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایەکدا بێت. عیراقێک که بتوانێت سوود له هه‌ڵه‌کانی پێشوو وه‌ربگرێت و به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بکات که وڵات له‌و کاره‌ساته‌ی تێیکه‌وتووه، ڕزگار ببێت.
لێرەوە دووباره به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م، پڕ به دڵ پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان و شاری خۆشەویستی هه‌ولێر ده‌که‌م که قه‌ڵاکه‌ی ئیتر ده‌بێته به‌شێک له که‌لتووری مرۆڤایه‌تی و موڵکی هه‌موو جیهان. دڵنیام که ئاسۆ ڕووناکه و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه. ئێواره‌یه‌کی خۆش بۆ هه‌موو لایه‌ک، بە خێر بێن بەسەرچاو.
زۆر سوپاس.




