بڕیار درا ساڵی خوێندنی 2013 – 2014 به ساڵی نه‌كه‌وتن ئه‌ژمار بكرێت

هەولێر-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەیەک، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بڕیاری دا، ساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت. بەڵام ئه‌م بڕیاره ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.
بەپێی ڕاگه‌یەندراوێکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کە دانەیەکی بۆKDP.info نێردراوە، لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری خویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(د. یووسف گۆران) و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له پارله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، دوای ئاماژه‌كردن به بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێشنیاز كرا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زارت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی ( 2013 – 2014) به ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان، بڕیاری دا ساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئه‌م بڕیاره ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.




