٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاش كەمێكی دی، یونسكۆ، بڕوانامەی دانانی قەڵای هەولێر لە كەلەپوری جیهانی، دەبەخشێتە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەڕاسیمی ناساندنی قەڵای هەولێر، پاش كەمێكی دی لە لایەن یونسكۆوە، بڕوانامەی دانانی قەڵای هەولێر لە لیستی كەلەپوری جیهانی، بە هەرێمی كوردستان دەبەخشرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، بە فەرمی مەڕاسیمی قەڵای هەولێر ساز دەكرێت كە، لەلایەن یونسكۆـوە ددانی پێدا نراوە و، لە مەڕاسیمەكەدا، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پەیامێكی دەبێت و،  هاوكات بەڕێوەبەری گشتی یونسكۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان گوتارێك و هەریەك لە پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر وتاریان دەبێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكە كە نەویست ناوی بهێنرێت، بە KDP.info-ی راگەیاند لە مەڕاسیمەكە بڕوانامەی دانانی قەڵای هەولێر لە لیستی كەلەپوری جیهانی دەبەخشرێتە هەرێمی كوردستان.
جێی ئاماژەیە، ئەمساڵ، لیژنەی كەلەپووری جیهانی سەر بە رێكخراوی یونسكۆ، قەڵای هەولێری وەك شوێنەوارێكی گەشتیاریی جیهانی ناساند و، خستییە نێو فەرهەنگ و كولتوورە جیهانییەكانەوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 35 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كردووە.

پاشخان
قەڵای هەولێر، تەپۆلكەیەكی بازنەیی رووتەختە، رووبەری ( 102 هەزارو 190) م2 ـیەو ناوەڕاستی شاری هەولێر داگیر دەكات، 415م لە ئاستی رووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی 26م و 25سم لە ئاستی رووی شاری هەولێر بەزرترە كە لە بەرزترین شوێنەوە دەگاتە نزیكەی 30م.
لە ساڵی 2005 لەلایەن ڕێكخراوی یۆنسكۆوە بە یەكێك لە گرینگترین 100 شوێنەواری جیهان دەستنیشان كراوە كە، پێویستە وەك كولتوورێكی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێ بكرێت. لە مانگی شەشی ئەمساڵیش، لیژنەی كەلەپووری جیهانی سەر بە رێكخراوی یونسكۆ، قەڵای هەولێری وەك شوێنەوارێكی گەشتیاریی جیهانی ناساند و، خستییە نێو فەرهەنگ و كولتوورە جیهانییەكانەوە. تەمەنی قەڵای هەولێر بە تەواوی دیار نییە، بەڵام لە سەروبەندی ساڵی 2000 پ.ز لە نووسراوەكانی پادشای سۆمەری(شۆلكی) بە ناوی(ئوربیلیم) urbilum  هاتووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار