16ھەزار کەس گەڕاونەتەوە زوممار

زوممار-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، دوای ئازادکردنی ناحیەی زوممار لە دەست چەکدارانی داعش خەڵکی ناوچەکە بەردەوام دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و تا ئێستایش 16ھەزار کەس گەڕاونەتەوە بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بۆ kdp.info زیاتر گوتی، دوای ئازادکردنی زوممار لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە، تا ئەم ساتە 16ھەزار کەس گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان .
(سەعید مەموزینی) دەربارەی دۆخی شنگالیش گوتی، ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارانی داعش لە شنگال، 10ماڵی ھاووڵاتیانیان تەقاندوونەتەوە.
ئەو هەروەها دەڵێ، شەوی رابردوو لە پارێزگای مووسڵ، چەکدارانی داعش 30 کەسیان رفاندوون، کە دژایەتیی ئەوانیان کردووە و هێشتایش چارەنووسیان دیار نییە.
(سەعید مەموزینی)گوتیشی، ھەر شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە بەعاج بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا 31چەکدار کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




