٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.نووری عوسمان بە فڕۆکەوانەکانی عێراق دەڵێت: کۆمەک هەیە.. بەپەلە بیگەیەننە چیای شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگا-KDP.info- نوێنەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان (د.نووری عوسمان) رایدەگەیەنێت، کە کۆمەکی زۆر بۆ کوردانی جێما و لە چیای شنگال دانراوە و، داوایەکی بە پەلەیشی لە فڕۆکەوانەکانی عێراق کرد، بە زوویی ئەو کۆمەکە بگەیەننە چیای شنگال.

بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر شنگال، ئێزدییەکان کە کوردی رەسەنن، هانایان بۆ شنگال بردووە و، لە ئێستایشدا بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی شنگال و، ژمارەیەک لە پێشمەرگەیش لە چیاکە ماون، کە بە هۆی بەرگریی پێشمەرگە لە چیای شنگال، ژیانی ئەم هاووڵاتیانە پارێزراوە.

نوێنەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ کاروباری ئاوارەکان  (د.نووری عوسمان) لە میانەی دانیشتێکی لەگەڵ فڕۆکەوانانی عێراق، داوای لێ کردن کە بەپەلە هاوکارییەکان بە چیای شنگال بگەیەنرێـت کە، ماوەیکی زۆرە کوردانی ئێزدی، بە هۆی مەترسیی تیرۆریستانی داعشەوە روویان لەم چیایە کردووە. ئەم داوایەی (د.نووری) لە میانەی دیدارێک هات، کە ئەمڕۆ لەگەڵ، سەرپەرشتیاری فڕۆکەوانەکانی عێراق، عەمید (ئەحمەد ئەلساعدی) سازی دابوو.
(د.نووری)، بۆ ئامادەبووانی دانیشتنەکە روونی دەکاتەوە کە، سەرجەم رێگاکانی چیای شنگال، گیراون و، تەنیا بە رێگەی ئاسمانییەوە توانراوە هاوکاری بگەینرێتە ئاوارەبووانی چیای شنگال و، دەڵێت: "خێوەت، خواردن، ئاو و، پێویستی زۆر دانراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نەتوانراوە فڕۆکەکان ژماریەکی زۆر لەو کۆمەکە بگەیەنێت، بۆیە داوادەکەین کە بەپەلە ئەم کۆمەکانە بگەیەنرێتە چیای شنگال.
جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە مووسڵ داگیر کرا و، سوپای عێراق، نەیتوانی جەنگی دژ بە داعش بکات، داعش لە بۆشایی سوپای عێراقەوە، بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر شنگال و داگیری کرد، لە ئێستایشدا لەلایەن پێشمەرگەوە بەرنامە دانراوە کە بە زوویی شنگال، ئازاد بکرێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار