٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، 14کەمپ بۆ ئاوارەکان تەواو دەبن

سەرچاوە: KDP.info
کەمپێکی ئاوارەکان.

دھۆک-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، 14کەمپ لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆ ئاوارەکان دروست دەکرێت و لەئێستایشدا ژمارەیەکیان نزیک لە تەوابوونن و تا ناوەڕاستی ئەم مانگەیش ھەموویان تەواو دەبن.

(سەیدۆ چەتۆ) بۆ kdp.info زیاتر گوتی: "شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی بەغدای کردووە بۆ دوو مەبەست، ئەوانەیش پرسی رزگارکردنی مووسڵ و پرسی ھاوکاریکردنی ئاوارەکان و، تا ئێستایش لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و چەند وەزیرێکدا، کۆ بوونەتەوە و بڕیاریش وایە، سبەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆ ببنەوە."
سەبارەت بە دروستکردنی کەمپ بۆ ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دھۆک، (سەیدۆ چەتۆ) گوتی، 14کەمپ بۆ ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک دروست دەکرێن و لە ئێستایشدا ھەندێکیان تەواو بوونە.
ئەو جەختیشی کردەوە، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، ھەر 14کەمپ تەواو دەبن و، ئاوارەکانی ناو قوتابخانەکان و ئەوانەی دیکە، دەگوازرێنەوە بۆ ناو ئەو کەمپانە و خوێندنیش لە قوتابخانەکاندا دەست پێ دەکاتەوە و ئاورەکانیش جێگیر دەبن.

شیاوی باسە زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و پارێزگای دهۆکیش زۆرینەی ئەو ئاوارانەی لەخۆ گرتوون، کە ژمارەیەکی زۆریش لەوانەی کە لە دهۆک نیشتەجێ کراون، هێشتا لە قوتابخانەکاندان.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار