٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بەشداریی پێشمەرگە، شەڕێكی قورس لە كۆبانی بەرپا بوو

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  کەمێک لەمەوبەر شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و شەڕڤانانی یەپەگە دەستی پێ کردووە و تێیدا چەکی قورس بە کار دێت.

شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە گەییشتە ناو کۆبانی و فەرماندەیەکی پێشمەرگیش دەڵێ: "لەگەڵ ئەوەی سێیەکی کۆبانی لە دەست داعشدایە، بەڵام تەواوی چەکدارانی داعش، کە ئێستا لە نێو کۆبانیدان، گەمارۆ دراون و هێزەکانی ناو کۆبانی پشتیان لێ گرتوون".

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووداو، ئەمڕۆ شەممە، "تا سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دەنگی تەقە نەدەهات و شەڕ و پێکدادان رووی نەدابوو"، لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ هەینی تا درەنگانی شەو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەپەگە و چەکدارانی داعشدا هەبوو، بەڵام لە سەعات 5ی ئێوارەوە شەڕ دەستی پێ کردووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەکانی ناو کۆبانێ جەختیان لە کوژرانی دەیان چەکداری داعش کردەوە، لە شەڕی 3 رۆژی رابردوودا. بە گوتەی ئەو چالاکوانانە کە زانیارییەکانیان لە شەڕڤانانی ناو شارەکە وەرگرتووە، نزیکەی 100 چەکداری داعش کوژراون، کە دوای ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانی و چوونە ناوەوەی سوپای ئازادی سووریا بۆ شارەکە، کە بەشێکی ئەو کوژراوانە لە رەققە و حەلەبەوە بە هانای چەکدارانی داعشەوە چوونە.

هەرچەند لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، ناوەندی چاپەمەنیی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، لەو شەڕانەدا کوژرانی 1294 چەكداری داعشی راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا 576 چەکداری داعش و 21 کەسی سڤیل کوژراون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار