٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێچەوانەی بەڵێنەکان بوو.. خۆپێشاندانە سسەرتاسەرییەکەی ئەمڕۆیش بۆ کۆبانی بەحیزبی کرا

سەرچاوە: KDP.info
خۆپێشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی. فۆتۆ: ئارمان مەلازادە

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، لە زۆربەی وڵاتانی جیھان خۆپێشاندان بۆ پشتگیری لە کۆبانی و ڕیسواکردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ساز درا، لە ھەرێمی کوردستانیش خۆپێشاندان بەڕێوە بران، بەڵام ھەندێک لایەن ئاڵای حیزبییان بەرز کردبووەوە، لەکاتێکدا بڕیار بوو تەنیا ئاڵای کوردستان بەرز بکرێتەوە.
سکرتێری پارتیی یەکیەتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان(غەفوور مەخمووری)، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بۆKDP.INFOگوتی، "بە داخەوە سەرەتا رێککەوتبووین کە تەنیا ئاڵای کوردستان لە خۆپێشاندانەکاندا بەرز بکرێتەوە و، ئاڵای ھیچ حیزبێک بەرز نەکرێتەوە، بەڵام ھەندێک لایەن لە باشوور و پارچەکانی دیکە، ئاڵای حیزبەکانی خۆیان بەرز کردەوە، کە ئەمەیش بۆچوونی جیاوازی لێ کەوتەوە."
(مەخمووری) گوتیشی، "پێویستە پرسێکی وەها گەورەی نیشتیمانی، تەنیا ئاڵای کوردستان تێیدا بەرز بکرێتەوە، ناکرێت بەحیزبی بکرێت و، ئاڵای حیزبی بەرز بکەنەوە، چونکە ئەمە پرسێکی نیشتیمانییە و حیزبی نییە."
جێی ئاماژەیە، خۆپێشاندانەکەی هەولێر لە بەردەم پارکی شانەدەر و لە سلێمانییش لە پارکی گشتییەوە بۆ بەردەرکی سەرا، ساز درا کە بە بەشداریی نوێنەرانی 43پارتیی ھەر چوار پارچەی کوردستان بوو.

1-11 لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هەر چوار پارچەی کوردستان، وەک پشتگیرییەک بە ڕۆژی جیهانیی بەرخودانی کۆبانی ناوزەد کرا و لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیادا،  چالاکیی پشتیوانی بۆ کۆبانی ساز دران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار