٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یوئێن: وشەی كورد واتا ئازادی، كۆبانییش بە واتای بەرگری

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی شاندی لیستە کوردستانییەکانی پەرلەمانی بەغدا دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە و لە ڕۆژی جیهانیی پشتیوانیی کۆبانی، سەردانی یوئێنیان لە بەغدا کردووە و بە شاندی کوردییان ڕاگەیاندووە،  "وشەی كورد واتا ئازادی، وشەی كۆبانی واتا بەرگری و بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی كورد دەكەین، چونكە ئێمە لە خەمەكانی كورد دەگەین."

ئەندامی پەرلەمانی عێراق (ئەحمەد رەشید) بە kdp.infoی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، وەک رۆژی جیهانیی پشتیوانیی كۆبانی، شاندی لیستە کوردستانییەکانی پەرلەمانی بەغدا، سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیان لە بەغدا كردووە، وێڕای گەیاندنی پێزانینیان بۆ ئەوان، داوایان كردووە زیاتر پشتوانیی كوردی بكەن.

دەربارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، (ئەحمەد رەشید) گوتی، "دوامان كرد كە گوشار لەسەر حكوومەتی بەغدا دروست بكەن تا بودجەی هەرێم خەرج بكەن، چونكە مووچەی هەموو شوێنەكان خەرج دەكرێت تا ئێستا هیی هەرێمی كوردستان خەرج نەكراوە و ئەو كێشانەی پێشووتر هەبوون دووبارە نەبێتەوە."

ئەو کە سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵیشە، زیاتر گوتی، لە دیداریاندا نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان باسی لەوە كردووە کە "وشەی كورد واتا ئازادی، وشەی كۆبانی واتا بەرگری و بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی كورد دەكەین، چونكە ئێمە لە خەمەكانی كورد دەگەین."

(ئەحمەد رەشید) ئاماژەیشی دا، "ئێمە نامەیەكمان ئاراستەی ئەوان كرد و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوە كرد ئەو نامەیە كۆپیێكی ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن، چونكە ئەمە واتای یەكگرتوویی كوردە و لە ئەرشیڤی خۆمی هەڵدەگرم و، زۆر گرینگە و پێكەوەژیان دەگەیەنێت."

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند: "پێویستە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ چارەكردنی كێشەی بودجەی 2015، چونكە داهات پێویستی بە دیاریكردن هەیە، بۆیە ئەمەش بە هاتنی شاندی كوردی دەكرێت، بۆ ئەوەی بەشەبودجەی خۆی دیاری بكات."

گوتیشی، ئەم هەفتەیە بۆنەی عاشوورا هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار