بۆ پشتگیریکردنی کۆبانی، لە وڵاتگەلێک گردبوونەوە ئەنجام دەدرێن

سکرتێری پارتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان(غەفور مەخمووری) بە Kdp.infoی راگەیاند: "وەک ھەڵوێست وەرگرتن و پشتگیریکردن لە کۆبانی و ریسواکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیھان و بە بەشداریی کەسایەتیانی جیھانی، گردبوونەوە ساز دەدرێت، وەهایش بڕیارە لە ھەولێری پایتەختیش لەبەردەم پارکی شانەدەر، سەعات3ی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوەیەک ساز بدرێت."
(غەفور مەخمووری) گوتیشی، "ئێمە وەکو نوێنەری 43پارتیی سیاسیی ھەر چوار پارچەی کوردستان، سەرپەرشتیی ئەو گردبوونەوەیە دەکەین.:
بڵند ئیبراھیم




