باشیك.. پێشمەرگە لە ڕێی بۆردوومانەوە، 3 تیرۆریستیان کوشتوون.. داعش هەڵمەتی عەرەباندنی بەرپا کردووە

باشیك-KDP.info- هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری باشیكئەمڕۆ هەینی، مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان کردن و لە ئاکامدا 3 تیرۆریست كوژراون، بەپێی زانیارییەکانیش، داعش لە ناوچەكانی كورددانی شەبەك، هەڵمەتی عەرەباندنیان بەرپا کردووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بەKDP.INFO ی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هەینی، لە میحوەری باشیك، مۆڵگە و شوێنی تیرۆریستانی داعشیان لە ناو شارۆچكەی باشیك بۆردوومان کردوون، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەیش بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەییشتوون، 3 تیرۆریستی داعش کوژراون و زیانێكی زۆریان بەرکەوتووە"، گوتیشی، لە ئیستادا رەوشی ئەو میحوەرە ئارامە .
(سەعید مەموزینی) زیاتر گوتی: "تیرۆریستانی داعش، 400 خێزانیان لە حەدیسە و فەللوجەوە بۆ گوندی بازیوە كە گوندی برایانی كوردی شەبەكە، هێناوە، مەبەستیش لەم هەنگاوەیان، عەرەباندنی ئەو ناوچانەی شەبەکەکانە."
نەشوان بەرزنجی




